ده‌رمانخانه‌کان ده‌فرۆشرێن

466 ده‌رمانخانه‌ی سوێد ده‌فرۆشرێن

نزیکه‌ی دوو له‌ سێی ئه‌و 900 درمانخانه‌یه‌ی له‌ سوێددا هه‌ن، له‌ ماوه‌یه‌کی له‌مه‌و لادا به‌ به‌شکۆی که‌سه‌کی ده‌فرۆشرێن ، چونکه‌ پاوانه‌ی ده‌رمانخانه‌کان له‌ یه‌کی مانگی جوڵایه‌وه‌ ئیتر له‌ نێو ده‌چێت.

ڕادیۆی هه‌واڵه‌کانی سوێد ئێکۆت بۆی ده‌رکه‌وتووه‌، که‌ ده‌وڵه‌ت له‌مه‌و دوا 35% ـی ده‌رمانخانه‌کانی به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌بێت، ئه‌مه‌ له‌ نامه‌یه‌کدا ئاماژه‌ی پێ درابوو که‌ دوێنێ به‌ سه‌رۆکی ده‌رمانخانه‌کانی وڵات گه‌یشتبوو. نامه‌یه‌ک که‌ زانیاریی ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌رمانخانه‌کانی‌ لێدا هاتبوو

. سه‌عات ده‌ی ئه‌م بایانییه‌ش به‌شکۆی تایبه‌ت به‌ داهێنانه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌کان گۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌گه‌ریی گێڕا و له‌ باره‌ی ورده‌کارییه‌کانی تێچواندنی پاوانکردنی ده‌رمانخانه‌کانه‌وه‌ دوا و ئاشکرایش کرا‌ ده‌وڵه‌ت له‌مه‌و لا سێیه‌کی ده‌رمانخانه‌کانی وڵاتی به‌ ڕێوه‌ ده‌بات و دوو له‌سێیه‌کیشی هه‌م به‌ به‌شکۆی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌م به‌ به‌شکۆی بچووک ده‌فرۆشرێن.

ئێڤا بریت گوستافسۆن سه‌رۆکی گشتیی به‌شکۆی داهێنانه‌وه‌ی ده‌رمانخانه‌کان ده‌ڵێت فرۆشتنه‌که‌ به‌ کڕیاره‌وه‌ گه‌لێک دیار ناکه‌وێت.

ـ له‌ ماوه‌ی کورتی سه‌رتادا که‌س هه‌ست به‌ گۆڕانه‌که‌ ناکات. کاتێکی پێ ده‌چێت تا تا ده‌رمانخانه‌کان جێ خۆش ده‌که‌ن و دوور نییه‌ چاپی سه‌ر ده‌رمانخانه‌کان بگۆڕن. به‌ڵام ئه‌وانه‌یان که‌ ده‌فرۆشرێن له‌ جێی خۆیاندا ده‌مێننه‌وه‌.

به‌و مه‌به‌سته‌یشه‌وه‌ به‌شکۆی گه‌وره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست به‌سه‌ر بازاڕی ده‌رمانخانه‌کاندا نه‌گرێت ئه‌و کۆمپانیایه‌ی فڕۆشتنی ده‌رمانخانه‌کانی پێ سپێردراوه‌ یاریده‌ی به‌شکۆی بچووک ده‌دات که‌ ده‌رمانخانه‌ بکڕن. له‌ پاییزی ساڵیشدا ده‌رده‌که‌وێت کامانه‌ به‌شکۆی نیوده‌وڵه‌تی ده‌رمانخانه‌ سوێدییه‌کان ده‌کڕن.

یۆران هێگلوندی سۆسیالدیموکراته‌کان ماوه‌یه‌کی له‌مه‌و به‌ر ڕایگه‌یاندبوو که‌ به‌شی گه‌وره‌ی ده‌رمانخانه‌کانی سوێد به‌ ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه‌ ده‌مێنێت. به‌ڵام به‌پێی ئه‌م زانیارییه‌ نوێیانه‌ ده‌وڵه‌ت به‌ره‌به‌ره‌ سێیه‌کی ده‌رمانخانه‌کانی به‌ ده‌سته‌وه‌ ده‌مێنێت.

حوکوومه‌ت به‌م تێچواندنه‌ی پاوانی ده‌رمانخانه‌کان هیواداره‌ که کێبه‌رکێ و به‌رده‌ستی و خزمه‌تی باشتر له‌ بازاری ده‌رمانفرۆشیدا به‌رپا ببێت. به‌ڵام دیاره‌ کار به‌م ئاوایه‌ نابێت، گوته‌بێژه‌ی تایبه‌ت به‌ پرسه‌کانی خۆشگوزه‌رانی له‌ پارتیی سۆسیالدیموکراته‌کاندا Ylva Johansson وا ده‌ڵێت

به‌لای ئیولڤێ یونسۆنه‌وه‌ ئه‌م کاره‌ خه‌رجیی زیاتر ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی باجده‌رکانی سوێد و که‌ڵکی بۆ ‌ چه‌ند کۆمپانیایه‌کیی نێوده‌وڵه‌تیی ده‌رمانفرۆش ده‌بێت، که‌ له‌ بارێکدان بازاڕی ده‌رمانخانه‌کان بکێشنه‌ ژێر ده‌سته‌ڵاتی خۆیانه‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista