کار

هه‌موو بێکارێک له‌ سوید، قه‌ره‌بوو وه‌رناگرێت

له‌ گوێن ئاکامی توێژینه‌وه‌یه‌ک که‌ لێکۆڵه‌ری بیمه‌ی بێکاری و ده‌زگای کاردۆزی کردوویه‌تی ته‌نیا نیوه‌ی بێکارانی سوید، له‌ سندووقی بیمه‌ی بێکاری (A-kassan)، پاره‌ وه‌رده‌گرن. ڕه‌وشه‌که‌ بۆ گه‌نجان و ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپای باکوور له‌ دایک بوون له‌ هه‌موان خراپتره‌. له‌م ناوه‌دا ته‌نیا یه‌ک که‌س له‌و پێنج گه‌نجه‌ی ته‌مه‌نیان خوار ٢٥ ساڵه‌وه‌یه‌ له‌ سندووقی بیمه‌ی بێکاری، یارانه‌ وه‌رده‌گرن.

له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا گه‌لێ که‌س، ده‌ستیان له‌ ئه‌ندامه‌تیی سندووقی بیمه‌ی بێکاری هه‌ڵگرتووه‌. تا ساڵی ٢٠٠٤، نزیکه‌ی ٧٠ له‌ سه‌دی کارخوازان، له‌ سه‌ر سندووقی بیمه‌ی بێکاری بوون، که‌چی ساڵی ڕابردوو ئه‌م ڕێژه‌یه‌ بۆ ٤٥ له‌ سه‌د دابه‌زی.

پاش ئه‌وه‌ی ڕێساکان گۆڕان، به‌شێکی ئه‌وانه‌ی پێشتر پاره‌یان له‌ سندووقی بیمه‌ی بێکاری وه‌رده‌گرت، به ‌جێگه‌ی كه‌وتنه‌ سه‌ر‌ سندووقی بیمه‌ (försäkringskassan) ئه‌ویش له ‌ڕێگه‌ی پرۆژه‌یه‌کی کاردۆزگه‌ به‌ ناوی (jobb- och utvecklingsgarantin) که‌ ده‌سته‌به‌ریی ئه‌و که‌سانه‌ ده‌کات‌ پاش بێکاربوون، وه‌به‌رخوێندن و په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت ده‌نرێن و ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی زیاتر و له‌وانه‌یه‌ ڕێ بۆ‌ دۆزینه‌وه‌ی کاری باشتر، خۆش بکات.

ڕێساکان هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و خوێندکارانه‌ی تازه‌ ده‌رسیان ته‌واو کردووه‌‌ به‌ڵام هێشتا هیچ کارێکیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه‌ توندتر کراوه‌ته‌وه‌. کریستیه‌ن په‌رشۆن شرۆڤه‌وانی‌ بازاڕی کار

کریستیه‌ن په‌رشۆن ده‌بێژێ ئێمه‌ بیمه‌یه‌کی بێکاریمان هه‌یه‌ که‌ له‌ سه‌ر بنچینه‌ی کارکردن، دامه‌زراوه‌، که‌ مه‌رجه‌کانی کارکردن به‌ جێ بگه‌یێنێ. ئێمه‌ زیاتر له‌ سه‌د ساڵه‌ هه‌مانبووه‌.

په‌رشۆن زیادی کرد که‌ گه‌نجه‌کان زۆرجار خاوه‌نی ئه‌و ئه‌زموونانه‌ نین که‌ پیویستن، ئه‌مه‌ش ڕێک ئه‌و شته‌یه‌ که‌ مافی وه‌رگرتنی قه‌ره‌بووبووی بێکاریان ده‌داتێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".