پۆلیس

په‌روه‌نده‌ی خوێندکاری هونه‌ر، داده‌خرێت

لێکۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس ده‌رباره‌ی ئه‌و خوێندکاره‌ پێشوویه‌ی زانکۆی هونه‌ر و جوانکاری‌ University College of Arts Crafts and Design، کۆنست فه‌ک، که‌ گومانی ئه‌وه‌ی لێده‌کرێ ئیزگه‌کانی مێترۆی ستۆکهۆڵمی به‌ کێشانه‌وه‌ و خه‌تخه‌تێنی دار ودیواره‌کانی، شێواندبێ، به‌ ئه‌نجام نه‌گه‌یشت.

پۆلیس ده‌ڵێ هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێزمان له‌ سه‌ر ئه‌م کێشه‌یه‌ نییه‌ و به‌ ناچار وازی لێدێنین چونکه‌ ناکرێ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ بێژین که‌ ئه‌و که‌سه‌ی له‌ فیلمه‌کان دا هه‌یه‌، کێیه‌.‌

ئه‌و خوێندکاره‌ پێشوویه‌، بۆ کاری کۆتایی زانکۆکه‌ی، فیلمێکی دوو خوله‌کی ساز کردبوو که‌ تێیدا که‌سێک خه‌تخه‌تێنی ڤاگۆنی قیتارێک ده‌کا و شووشه‌ی جاگۆنه‌که‌ش ده‌شکێنێت. شیرکه‌تی هاتوچۆی شاری ستۆکهۆڵم، SL، ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ له‌ کاتی وێنه‌گرتنی ئه‌و فیلمه‌دا دوو ڤاگون زیانیان وێکه‌وتوه‌، بۆیه‌ش داوای قه‌ره‌بوویه‌کی سه‌د هه‌زار کرۆنیان له‌م گه‌نجه‌ کردووه‌ که‌ ئه‌و کات خوێندکاری زانکۆی هونه‌ر و جوانکاری بووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista