وێنه‌: تله‌ڤزیۆنی سوید
نه‌خۆشه‌وانی

ئه‌و ژنه‌ به‌ساڵداچووانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکیان هه‌یه، که‌متر خزمه‌تی پزیشکییان ده‌درێتێ‌

ئه‌و ژنه‌ به‌ته‌مه‌نانه‌ی‌ نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکیان هه‌یه‌، که‌متر له‌ ژنانی گه‌نج، عیلاج ده‌کرێن و خزمه‌تی پزیشکییان پێشکه‌ش ده‌کرێت. ئه‌مه‌ پاش ئه‌و ئاراسته‌ نوێیانه‌ی له‌م بواره‌دا بۆ جێبه‌جێکران له‌ گشت سویددا فه‌رمان دراون، ده‌رده‌که‌وێت.

ئیرما فرێدریکسۆن، نه‌شته‌رگه‌ری شێرپه‌نجه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی کارۆلینسکای ستۆکهۆڵم ده‌ڵێ توێژینه‌وه‌ی وا که‌ باسی ئه‌وه‌ ده‌کا ژنانی به‌ ساڵا چوو چۆن ده‌بێ له‌گه‌ڵ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت له‌ به‌ر ده‌ست دا نییه‌. هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ژنانی پیری تووشبووی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک، له‌ چاو ژنانی گه‌نجتری تووشبووی هه‌مان نه‌خۆشی، خزمه‌تێکی خراپتری نه‌خۆشه‌وانیان پێده‌کرێت.

هه‌موو ساڵێ زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار ژنی سویدی، تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مک ده‌بن و نیوه‌یان له‌ سه‌ره‌وه‌ی  ٦٥ساڵ ته‌مه‌نیان هه‌یه‌. له‌م حه‌وت هه‌زاره،‌ نزیکه‌ی١٥٠٠   که‌سیان ده‌مرن که‌ زوربه‌یان پیره‌کانن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".