له‌ به‌ره‌به‌ری سه‌رۆکایه‌تیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپادا ره‌ینفێلد داوای ڕاگرتنی شه‌ڕی سیاسی له‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌کات

یه‌کی مانگی یولی سوید سه‌رۆکایه‌تیی یه‌کێتیی ئه‌ورووپا ده‌گرێته‌ ده‌ست، به‌ڵام پێ ناچێ ئه‌م سه‌رۆکایه‌تییه‌ بێ ئاسته‌نگ بچێته‌ سه‌ر. هه‌ربۆیه‌ سه‌رۆک وه‌زیران فرێدریک ره‌ینفێڵد داوای په‌نای ئاشتی (Borgfred) له‌ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌ماوه‌ی ئه‌و نیوه‌ ساڵه‌ سه‌رۆکایه‌تییه‌دا ده‌کات. به‌و مانایه‌ی جه‌نگی ناوخۆی سیاسی نێوان ئه‌و دوو به‌ره‌یه‌ له‌و ماوه‌یه‌دا بوه‌ستێنرێت.

- من پێم وایه‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی سوید فرێدریک ڕه‌ینفێڵد هه‌ردوولامان له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و شه‌ش مانگه‌ سه‌رۆکایه‌تیه‌ی یه‌کییه‌تی ئه‌‌ورووپا کۆکین و ده‌زانین که‌ ئه‌وه‌ پرسی هه‌موو سویده‌و به‌رپرسێتی له‌سه‌ر شانی هه‌مووانه‌. له‌به‌رامبه‌ر داوا ئاشتیخوازانه‌که‌ی  ڕه‌ینفێڵد سه‌رۆکی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن مۆنا سالین ده‌ڵێت، ده‌بێت به‌ر له‌ هه‌موو شتێک ڕه‌ینفێلد ئه‌وه‌ ڕوون بکاته‌وه‌ که‌ مه‌به‌ستی له‌ په‌نای ئاشتی چییه‌، دڵنیاشم که‌ هه‌ردووکمان پێناسه‌یه‌کی هاوبه‌شمان هه‌یه‌ ئه‌ویش ڕێزگرتنه‌ له سه‌رۆکایه‌تی کردنی سوید بۆ یه‌کێتی ئه‌ورووپا، به‌تایبه‌ت ئا له‌م بارودۆخه‌ ناهه‌مواره‌دا که‌ ئه‌ورووپا پێێدا تێده‌ده‌په‌رێت.

هه‌روه‌ها مۆناسالین ده‌ڵێت به‌ڵام ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ که‌ ئیتر واز له‌ گفتوگۆ سیاسیه‌کانی نێوان ئه‌و دووبلۆکه‌ بهێنرێت له‌و ماوه‌یه‌دا و واز له‌ سۆسیالدیموکرات بوون و مۆدێرات بوون بهێنرێت

ده‌بێت ئه‌وه‌ش بزانرێت که‌ ئێمه‌ شه‌ڕ له‌به‌ر خاتری شه‌ڕ ناکه‌ین

جێێ باسه‌ له‌و ته‌نگژانه‌ی که‌ ڕه‌نگه‌ ببنه ئاسته‌نگ له‌ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تی شه‌ش مانگه‌ی سوید بۆ یه‌کێتیی ئه‌و‌رووپا، جگه‌ له‌ قه‌یرانه‌ ئابووریه‌که‌ په‌یماننامه‌ی لشبۆنه‌یه‌ که‌ هێشتا له‌ده‌نگداندایه‌و دیار نییه‌ چه‌ند له‌ ووڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتییه‌که‌ به‌نده‌کانی قبووڵ ده‌که‌ن.

پێشتر ئیرلاندا به‌ نا ده‌نگی بۆ داوه‌و ئه‌م ئێواره‌یه‌ش په‌رله‌مانی چێک بڕیاری خۆی له‌سه‌ر په‌یمماننامه‌که‌ ده‌دات ئه‌نجامی ئه‌و ده‌نگدانه‌ش چاره‌نووسی ئه‌ په‌یماننامه‌یه‌ و داهاتووی ئه‌رکه‌کانی سوید له‌ یه‌کێه‌تییه‌که‌دا دیاری ده‌کات، ده‌نگدانێکی ئه‌رێێینه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی سویده‌ و له‌ سه‌رئیشه‌ی پێدا چوونه‌وه‌و قه‌یرانێکی سیاسی ڕزگاری ده‌بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".