هه‌وره‌بروسکه خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێتیی Comhem ی وه‌ستاند

له‌ ستۆکهۆلم هه‌وره‌بروسکه‌یه‌ک دوێنێ ئێواره‌ بووه‌ هۆی وه‌ستانی خزمه‌تگوزارییه‌ ئینته‌رنیتییه‌کانی وه‌ک موبیل ته‌له‌فۆن ، ته‌له‌فزیۆن و گه‌یه‌نه‌ری ئینته‌رنێت که‌ گه‌وره‌ کۆمپانیای Comhem خاوه‌ندارێتی ده‌کات. له‌ کۆی نزیکه‌ی ملیۆن و نیوێک کڕیاری خزمه‌تگوزارییه‌ ئینته‌رنێتییه‌کان Comhem نزیکه‌ی 800 هه‌زار کڕیار له‌ سه‌رانسه‌ری سویددا بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێک بێ تۆڕی ئینته‌رنێت مانه‌وه‌.

له‌به‌ر گرنگی و ڕۆڵی ته‌له‌فزیۆن و موبیل ته‌له‌فۆن هه‌روه‌ها ئینته‌رنێت له‌ ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵکییدا ده‌ستگای پۆست و سه‌رۆکایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌ته‌له‌فونییه‌کان  گرنگی به‌م کێشه‌یه‌ داوه‌و له‌ هۆکاره‌کانی ڕوودانی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ ده‌کۆڵێته‌وه‌.

Christoffer Karsberg کریستۆفه‌ر کاشباری ده‌ڵیت ئه‌ کۆمپانیایه‌ ئه‌رکێکی سه‌ره‌کیان ده‌که‌وێته‌ سه‌رشان به‌و مانایه‌ی که‌ ده‌بێت ئه‌و کۆمپانیایه‌ کاڕراییی تایبه‌تیان بۆ ئه‌م جۆره‌ ڕووداو هه‌ڵانه‌ له‌ ئاماده‌ باشیدابن. ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌ڵێت ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ ئێمه‌ له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی به‌ دیگاتاڵبوودا ده‌ژین و گه‌ربێت و کاره‌ساتێک ڕووبدات ده‌بێت خزمه‌تگوزارییه‌ ئینته‌رنێتییه‌کان بێ خه‌م بۆ به‌کارهێنان ئاماده‌بن. هه‌روه‌ها جه‌خت له‌به‌دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه‌ له‌م هه‌ڵه‌یه‌ ده‌کاته‌وه‌. 

جێی باسه‌ سه‌رۆکایه‌تی کۆمپانیای Comhem ئاماده‌یی خۆیان بۆ لێکۆڵینه‌وه‌کانی ده‌ستگه‌ی پۆست و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فونیه‌کان ڕاگه‌یاندووه‌ و جه‌ختیشیان له‌سه‌ر توندوتۆڵی خزمه‌تگوزارییه‌کانیان کردۆته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".