سێ گه‌وره‌کۆمپانیا له‌ ڕێکلامی نادروست بۆ موبیلنێتی خێرا ئاگادار ده‌کرێنه‌وه

نوێنه‌رایه‌تی کڕیاریی Konsumentombudsmannen هه‌رسێ گه‌وره‌ کۆمپانیای   Telia و Tele2 هه‌روه‌ها 3 (Tre) ئاگادارکردۆته‌وه‌ که‌ بازاڕ په‌یداکردن بۆ خزمه‌تیگوزاری موبیلئئینته‌رنێت له‌ ڕێی ڕێکلام و زانیاری نادرووسته‌وه‌، قه‌ده‌غه‌یه‌.

ئه‌م بڕیاره‌ی نوێنه‌رایه‌تی کڕیاریی له‌ کاتێکدا دێت که‌ ئه‌و سێ کۆمپانیایه‌ ڕیکلامیان بۆ هێزی خێرایی داگرتنی ئینته‌رنێتیی به‌ هێزی 7.2 مێگابیت له‌ چرکه‌یه‌کدا کردووه‌، خێراییه‌ک که‌ له‌ڕاستیدا بۆ کڕیار مه‌یسه‌ر ناکرێت.

گه‌ربێت و ئه‌و سێ گه‌وره‌کۆمپانیایه‌ سه‌رپێچیی بڕیاره‌که‌ی نوێنه‌رایه‌تی کڕیاریی بکه‌ن و‌ ڕێکلامه‌کانیان نه‌وه‌ستێنن، ئه‌وا ده‌که‌ونه‌ به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تاوانه‌ دان به‌ نزیکه‌ی نیوملیۆن کرۆن، یاخود ده‌درێنه‌ دادگای کاره‌باره‌کانی بازاڕ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".