سوید یه‌که‌م حاڵه‌تی هه‌ڵامه‌تی به‌رازی تێدا ده‌رکه‌وت

ده‌ستگه‌ی به‌ره‌نگاری له‌ نه‌خۆشییه‌ درمه‌کان ئه‌مڕۆ جه‌ختی له‌ یه‌که‌م حاڵه‌تی توشبوو به‌ هه‌ڵامه‌تی به‌راز کرده‌وه‌. ئه‌و که‌سه‌ش  ژنێکی ته‌مه‌ن په‌نجاساڵانه‌یه‌ که‌ له‌ دوای سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئه‌مه‌ریکا توشی سووکه‌ هه‌ڵامه‌تێک هاتووه‌ که‌ پێویستی به‌ سه‌ردانی دکتۆر نه‌بووه‌. ده‌ستگه‌ی  به‌ره‌نگاری نه‌خۆشییه‌ درمه‌کان هه‌وڵێکی زۆری دا تا جۆری هه‌ڵامه‌تی ئه‌و ژنه‌ دیاری بکات به‌ڵام له‌هه‌موو هه‌وڵه‌کاندا ئه‌نجامێکی نادیار ده‌که‌وتنه‌ به‌رده‌ست. تا دواتر ده‌رکه‌وت هه‌ڵامه‌تی به‌رازه‌. هه‌روه‌ها سه‌رۆکایه‌تی ئه‌و ده‌ستگایه‌ جه‌خت له‌سه‌ر بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵامه‌ته‌ له‌و ژنه‌وه‌ بۆ که‌سانی تر ده‌کاته‌وه‌و ده‌ڵێت هه‌رچه‌ند ئه‌و توشبووه‌مان هه‌یه‌ به‌ڵام ئه‌و نه‌خۆشییه‌ هێشتا نه‌گه‌شتۆته‌ سوید.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".