په‌رله‌مانتارانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا به‌ نا ده‌نگیان دایه‌ به‌ندگه‌لی Telekom

به‌ پێی ئه‌و پێشنیازه‌ی که‌ له ‌لایه‌ن لیژنه‌ی پیشه‌سازییه‌وه‌ له‌‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا داڕێژرابوو گه‌ر که‌سێک له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه‌ بێ پرسی خاوه‌نی هه‌ر به‌رهه‌مێک کۆپی بکات ئه‌وا به‌بێ دادگایی کردن مافی به‌کارهێنانی ئینته‌ر‌نێتی لێ ده‌سه‌نرێته‌وه‌ و پاشان پڕۆسه‌ی دادگایی کردنی ده‌ست پێ ده‌کات. ئه‌م پیشنیازه‌ دوێنێ به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی ئه‌ورووپاوه‌ ڕه‌ت کرایه‌وه.  

- به‌ڵێ هیواکه‌مان هاته‌ دی، Göran Färm ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر لیستی سۆسیالدیموکراته‌کان خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ ئه‌نجامی ده‌نگدانه‌کان ده‌رده‌بڕێت و ده‌ڵێت ئه‌مه‌ هه‌نگاوێکه‌ بۆ توندوتۆڵکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێسایانه‌ی که‌ تایبه‌تن به‌ به‌رگرتن له‌و که‌سانه‌ی که‌ به‌ نایاسایی له‌ ڕێی ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌رهه‌می خه‌ڵکی تر کۆپی ده‌که‌نه‌وه‌.

کاڵ شیلته‌ر ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر لیستی پارتی ژینگه‌ هاوده‌نگه‌ له‌گه‌ڵ ێۆران فارم و ده‌ڵێت له‌ کۆتاییدا ده‌نگی ئێمه‌ سه‌رکه‌وت به‌سه‌ر ئه‌و ده‌نگانه‌ی که‌ وه‌خت بوو خۆیان به‌ ‌زۆر ده‌سه‌پاند، بۆ یه‌که‌م جاره‌ به‌ هه‌زاره‌ها هاووڵاتی ده‌نگی خۆیان گه‌یاندۆته‌ ئێمه‌ تا کاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر کارو بڕیاره‌کانی ئێمه‌ له‌م په‌رله‌مانه‌دا بنوێێنن، ئه‌و ده‌ڵێ به‌ڕاستی شادومانم.

له‌بری ئه‌و پێشنیازه‌ وه‌لا خراوه‌ زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌نگیان به‌ پیشنیازێکی تر دا که‌ به‌پێی ئه‌ویان پێش ئه‌وه‌ی مافی به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت له‌که‌سی گومانلێکراو بسه‌نرێته‌وه‌ ده‌بێت ئه‌و که‌سه‌ بدرێته‌ دادگا و  ڕاستی له‌ یاسا لادانی ڕوون بکرێته‌وه‌. پارتی چه‌پ و سه‌وزو لیبراله‌کان ده‌ستپێشخه‌ر بوون بۆ ده‌نگدان به‌م پیشنیازه‌ نوێیه‌.

ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر لیستی پارتی مۆدێراته‌کان  کریسته‌ر فیه‌لنه‌ر ده‌ڵێت ڕه‌ت کردنه‌وه‌ی پێشنیازه‌ کۆنه‌که‌ مشتێک بوو له‌ لووتی فه‌ڕه‌نسیه‌کان درا، به‌و مانایه‌ی که‌ ناکرێت خه‌ڵکی به‌ گوومانی داگرتنی به‌رهه‌می نایاسایی به ‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌ی دادگادا له‌ به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت بێبه‌ش بکرێن. 

جێی باسه‌ که‌ ئه‌و پیشنیازه‌ی به‌ به‌ندگه‌لی تێلێ کۆمی یه‌کیه‌تیی ئه‌رووپا ناسراوه‌ ئامانجی سه‌ره‌کی لێی توندوتۆڵکردنه‌وه‌ی ڕێساکانی تایبه‌ت به‌ پاراستنی به‌کارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت و هاندانی هێزی کێبه‌ڕکێیه‌ له‌ پێناو گه‌شه‌پێدانی  تۆڕه‌ ته‌له‌فۆنی و ئه‌له‌کترۆنییه‌کان له‌ وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کیه‌تیه‌که‌دا.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ ده‌نگدانه‌کانی دوێنێدا جه‌ختیان لێکرایه‌وه‌و ده‌نگیان له‌سه‌ر درا زیاتر پرسی پاراستنی به‌رهه‌مه‌ ئینته‌رنێتییه‌کان و به‌کارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت بوو. به‌هه‌رحاڵ ئه‌وه‌ی که‌جێی باس و لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م دواییانه‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا بوو پرسی چۆنیه‌تی سزادانی ئه‌و که‌سانه‌بوو که‌ به‌ نایاساییی به‌رهه‌می که‌سانی تر که‌ مافی کۆپیکردنه‌وه‌یان ته‌نها بۆ خاوه‌نه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بوو

جێێ باسه‌ هه‌ندێک له‌ ووڵاتانی ئه‌ندام له‌و یه‌کیه‌تیه‌دا پێیان وابوو که‌ ده‌بێت گومانلێکراو به‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌ی دادگا له‌مافی به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت بێ به‌ش بکرێن، هه‌ندێک ووڵاتی تر لیکۆڵینه‌وه‌ی دادگا پێش بێبه‌شکردنی گومانلێکراو له‌ به‌کارهێنانی ئینته‌رنێت به‌ مه‌رج دانا، پێشنیازی یه‌که‌میان دوێنێ به ده‌نگی زۆرینه‌ی نا وه‌لا خراو و ئه‌وه‌ی دووه‌میان پشتگیری زۆرینه‌ی به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام بۆ خستنه‌ کاری ده‌بێت ئه‌نجومه‌ن وپه‌رله‌مان پشتگیری له‌م پیشنیازه‌ نوێیه‌ بکه‌ن تا ببێته‌ یاسا.

جێی سه‌رنجه‌ ئه‌رکی تاووتوێکردنی ئه‌م پرسه‌ش که‌ چاوه‌ڕێ ده‌کرێت زیاد له‌ نیوه‌ ساڵێک بخایه‌نێت ده‌که‌وێته‌ سه‌ر شانی په‌رله‌مانی نوێی ئه‌ورووپا که‌ بڕیاره‌ له‌ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی یونی داهاتوو دیاری بکرێت و که‌ سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ له‌ده‌ستی سویددا ده‌بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".