کار

چوارسه‌د کار له‌ کۆمپانیای سۆنی ئێریکسۆن له‌ لوند نامێنێت

نزیکه‌ی چوار سه‌د که‌س ده‌بێ ده‌ست له‌ کاری خۆیان له‌ کۆمپانیای چیکردنی موبایلی سۆنی ئێریکسۆن له‌ لوند بکێشنه‌وه‌. ئه‌م که‌مکردنه‌وه‌یه‌ی ڕێژه‌ی کارمه‌ندان، یه‌که‌مین هه‌نگاوی ئه‌م شیرکه‌ته‌یه‌ بۆ ده‌رکردنی نزیکه‌ی دوو هه‌زار کارمه‌ندی خۆی له‌ گشت جیهاندا.

ئه‌مڕۆ ١٦٠ کارمه‌ندی لوند و ٢٥٠ ڕاوێژکاری فرۆش له‌ کار جواب کران. مانگی ڕابردووش ١٠٠ ڕاوێژکاری فرۆش ده‌رکرابوون.

وه‌ بیر دێنمه‌وه‌ که‌ به‌ڕیوه‌به‌رانی کۆمپانیای چێکه‌ری موبایلی سۆنی ئێریکسۆن، مانگێک له‌وه‌ پێش له‌ ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی سوود و زیانی شیرکه‌ته‌که‌یاندا ڕایگه‌یاند که‌ لێبڕاون دوو هه‌زار که‌س له‌و ده‌ هه‌زار کارمه‌نده‌ی هه‌یانه‌ له‌ سه‌ر کار وه‌ده‌رنێن تا بتوانن وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی زیانه‌ ئابوورییه‌کانیان بن.

چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ ده‌کرێت که‌ دیسان کارمه‌ندی سویدیی دیکه‌ش ده‌ربکرێن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".