هاوین

خۆکوشتن له‌ هاویندا زۆر ئاساییه

ڕێژه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی خۆ ده‌کوژن له‌ هاوینی گه‌رم و ڕووناکی سویددا له‌ چاو زستانی سڕ و تاریک، زێده‌تره‌. هۆی ئه‌م دیارده‌یه‌ ده‌توانێ خه‌وی که‌م، تێکچوونی کیمیای مێشک و فشاری هه‌رده‌م له‌ زیادبوونی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت.

دانوتا ڤاسرمه‌ن (Danuta Wasserman) پرۆفیسۆری ئایدیای کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی له‌ ئه‌نستیتووتی کارۆلینسکا ده‌ڵێ کاتێ ده‌بێته‌ هاوین و ئێمه‌ی خه‌ڵکی وڵاتانی ئه‌رووپای باکوور دێینه‌ ده‌رێ و خۆ له‌ به‌ر هه‌تاو هه‌ڵده‌خه‌ین و له‌ گه‌ڵ خه‌ڵک تێکه‌ڵ ده‌بین، ڕه‌نگه‌ هه‌ستی ته‌نیایی له‌ لای هه‌ندێ که‌س زۆر به‌ زه‌قی ده‌رکه‌وێت. ئه‌مه‌ ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ وه‌ها دیارده‌یه‌ک هه‌رچه‌ند به‌ ته‌واوی له‌ سروشته‌وه، سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌.‌ به‌ گوێره‌ی قسه‌کانی پرۆفیسۆر ڤاسرمه‌ن، له‌و وڵاتانه‌ی وه‌کو سوید که‌ جیاوازیی وه‌رزه‌کا زۆر زه‌قه‌، ڕێژه‌ی خۆکوشتن له‌ هاویندا به‌ تایبه‌ت له‌ دوو مانگی شه‌ش و حه‌وتدا زیاتر ده‌بێت.

هه‌رچه‌ند هیچ توێژینه‌وه‌یه‌ک له‌م باره‌وه‌ له‌ باکووری بازنه‌ی جه‌مسه‌ری زه‌وی، بۆ نموونه‌ باکووری سوید که‌ تێیدا بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ هه‌ر ڕۆژه‌ و تاریک دانایێ نه‌کراوه‌ به‌ڵام لانی که‌م له‌ دورگه‌ی پڕهه‌تاوی گروێن له‌ند، ڕێژه‌ی خۆکوشتن له‌ سه‌ره‌تای هاویندا زۆر به‌رزه‌. ئه‌مه‌ له‌ گوێن توێژینه‌وه‌یه‌ک که‌ سه‌رپزیشکی ده‌روونناس کارین سپه‌ررینگ بیۆرکستێن (Karin Sparring Björkstén) له‌ وتارێکدا بڵاوی کردۆته‌وه‌.

له‌ گوێن توێژینه‌وه‌ی ئه‌م پسپۆڕه‌، ئه‌م ڕێژه‌ به‌رزه،‌ په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی به‌ ڕووناکایی دنیاوه‌ هه‌یه‌ نه‌ک هۆکاری تر بۆ نموونه‌ خواردنه‌وه‌ی ئاڵکوڵ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".