ئوتومبێل

ئوتومبێلی کاره‌بایی باشتره‌

ئاژوتنی ئه‌و ئوتومبێلانه‌ی به‌ کاره‌با کار ده‌که‌ن زۆر له‌وانه‌ی به‌ ئێتانۆڵ کار ده‌که‌ن کاریگه‌رتره‌. ئه‌مه‌ ئاکامی توێژینه‌وه‌یه‌کی به‌راوردکارییه‌ که‌ له‌ گۆڤاری ساینس دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌.

توێژه‌ران هه‌ڵسه‌نگاندنێکیان له‌ سه‌ر کاریگه‌رتربوونی ئوتومبێله‌کانی هه‌ر دوو جۆر کردووه‌ و بۆیان ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ئه‌و ئوتومبێلانه‌ی باترییه‌کانیان به‌ کاره‌با پڕ ده‌کرێنه‌وه‌ هه‌شتا له‌سه‌د‌ زیاتر له‌وانه‌ی به‌ هه‌مان ڕاده‌ ئێتانۆڵ ده‌خۆن، ده‌توانن بڕۆن. جۆری سووته‌مه‌نیی ئێتانۆڵه‌که‌ش هه‌ر چییه‌ک بێ فه‌رق ناکات. سڤێن کوللاندر (Sven Kullander) سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی وزه‌ی ئه‌کادێمیای پاشایه‌تیی زانست ئه‌م ئاکامه‌‌ی به‌ لاوه‌ سه‌یر نییه‌ و ده‌ڵێ له‌ ئوتومبێلی کاره‌باییدا، وزه‌که‌ ڕاسته‌وخۆ ده‌چێته‌ ناو تایه‌ره‌کانه‌وه‌، به‌ڵام سووته‌مه‌نیی ئێتانۆڵ، ماتۆڕێک ده‌سووڕێنێ و ته‌نیا ٢٠ تا ٢٥ له‌ سه‌دی وزه‌که‌ ده‌داته‌ تایه‌ره‌کا‌نی ئوتومبێله‌که‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".