ئابووری

ئاسۆی ڕوون بۆ ئابووریی سوید

به‌سته‌ی هانده‌ر بۆ ڕزگارکردن بانک و کۆمپانیا مه‌زنه‌کان له‌ قه‌یرانی دنیاگری دارایی، هه‌روه‌ها سیاسه‌تی دابه‌زاندنی سوودی بانکی سه‌راسه‌ریی سوید له‌ سه‌ر قه‌رز، کاریگه‌رییه‌کی ئه‌رێنی هه‌بووه‌.

خه‌ڵکی سوید ئێستاکه‌ ده‌وێرن مایه‌ له‌ سه‌ر چێکردنی خانوو و پرۆژه‌ی هاوچه‌شن دانێن. بۆ نموونه‌ له‌ ئوشڤیک له‌ ده‌ره‌وه‌ی ستۆکهۆڵم شارێک ساز ده‌کرێت به‌ گه‌وره‌یی فلێن، ئه‌ویش ته‌نیا جه‌ند کیلۆمه‌تێک دوورتر له‌و شوێنه‌ی سکانسکا شارێکی دیکه‌ ساز ده‌کات. سه‌رۆکی ئابووریی بانکی (SEB) رابرت به‌ریکڤیست ده‌ڵێ ئه‌مه‌ نیشانه‌ی سه‌قامگیربوونی باری دارایی وڵاته‌.

یوان کارلستروێم سه‌رۆکی کۆمپانیای خانووبه‌ره‌ی سکانسکا ده‌ڵێ ئه‌مه‌ نیشانه‌یه‌کی ئاشکرایه‌ له‌وه‌ی که‌ به‌سته‌ی هانده‌ری ئه‌مریکا کارتێکه‌ریی ئه‌رێنی خۆی هه‌بووه‌ و ئێمه‌ ئه‌وه‌ له‌ وڵاتانی باکووری ئه‌ورووپادا به‌ تایبه‌ت له‌ نه‌رویژ و سویددا به‌دی ده‌کرێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".