به‌هاره‌ و سویدییه‌کان زیاتر که‌وش ده‌کڕن

هه‌وای گه‌رم و خۆشی به‌هاری سوید له‌ مانگی ڕابردوودا، ئاستی فرۆشی که‌وشی له‌ چاو به‌هاری پار، به‌ ڕاده‌ی نزیکه‌ی پێنج له‌ سه‌د برده‌ سه‌رێ. ڕێژه‌ی فرۆشی جلوبه‌رگیش دوو و نیو له‌ سه‌د زیاتر له‌ ساڵی ڕابردوو بوو. ئه‌مه‌ له‌ گوێن ئامارێک که‌ له‌ لایه‌ن ده‌زگای توێژینه‌وه‌ی بازرگانیی سوید بڵاو بۆته‌وه‌.