کار

به‌شی خزمه‌تگوزاری له‌ سوید، به‌هێزتر ده‌بێت

قه‌یرانی کار له‌ سوید، له‌ که‌رتی ئه‌هلیی بازاڕدا بۆ خزمه‌تگوزاری، به‌رچاو ناکه‌وێ. له‌ مانگی مارسدا ٣٦ هه‌زار که‌س زیاتر له‌ ساڵی رابردوو له‌ به‌شی خزمه‌تگوزاریدا کاریان ده‌کرد. که‌ چی هه‌ر له‌ هه‌مان ماوه‌دا ٧٦ هه‌زار و ٥٠٠ کار له‌ به‌شی پیشه‌ و بیناسازی که‌م بوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ ئاکامی توێژینه‌وه‌یه‌کی نوێیه‌ که‌ ده‌زگای ئاماری سوید Statistiska centralbyrån (SCB) ، کردوویه‌تی. لێنا هاگمه‌ن سه‌رۆکی ئه‌لمێگا، که‌ گه‌وره‌ترین ڕێکخراوی خاوه‌نکاران و به‌شکۆخزمه‌تگوزارییه‌کانی سویده‌ به‌ ڕۆژنامه‌ی داگنز نیهێتر ده‌ڵێ  من دڵنیام که‌ به‌شی خزمه‌تگوزاری هاوپه‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ به‌شی پیشه‌دا هه‌ر دێ و گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئاڵوگۆڕه‌ له‌ بینای سیسته‌می سویددا.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista