ژماره‌ی سکاڵاکان دژ به‌ ده‌ستگه‌ی بیمه‌ی گشتی زیادی کردووه‌

له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا و تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ نزیکه‌ی 322 سکاڵا دژ به‌ ده‌ستگه‌ی بیمه‌ی گشتی Försäkringskassan گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نوێنه‌رایه‌تی دادوه‌ریی، گه‌رژماره‌ی سکاڵاکان به‌ ساڵی ڕابووردو له‌ هه‌مان مانگدا به‌راورد بکه‌ین مانای زیادبوونی به‌ له‌سه‌دا هه‌شتای ژماره‌ی سکاڵاکانه‌.

هه‌ر له‌ ڕوانگه‌ی زیادبوونی ژماره‌ی سکاڵاکانه‌وه‌ بوو نوێنه‌رایه‌تی دادوه‌ریی که‌وته‌ به‌دواداچوونی هۆکاری ئه‌م دیارده‌یه‌ تا گه‌شتنه‌ ئه‌و ڕاستییه‌ی که‌ ژماره‌یه‌کی زۆری هاووڵاتیان  ناچار بوون ماوه‌یه‌کی زۆر بۆ چاوخشاندنه‌وه‌ به‌ پرسه‌کانیان و وه‌رگرتنی پاره‌ی بیمه‌ی بێکاری له‌ چاوه‌ڕوانیدا بن. ده‌رئه‌نجامی  ڕه‌خنه‌ی لایه‌نه‌ گشتییه‌کان دژ به‌ ده‌ستگه‌ی بیمه‌ی گشتی ئه‌و ده‌تسگه‌یه‌ خسته‌ خۆ ڕێکخستنه‌وه‌.  

شایه‌نی باسه‌ ده‌سگه‌ی بیمه‌ی گشتی به‌نیازه‌ له‌ کۆتایی مانگی یونی  واتا مانگی داهاتووه وه‌ سیستێمێکی ئه‌له‌کترۆنی نوێ بۆ ئاسانکردنی خزمه‌تگوزارییه‌کان بخاته‌ کار. جێی سه‌رنجه‌ ئه‌م سیستێمه‌ نوێیه‌ مانای هاوکاری و توانای زانیاری گۆڕینه‌وه‌یه‌ له‌ نێوان ده‌ستگه‌ی بیمه‌ی گشتی و نوسینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی Socialkontor هه‌روه‌ها ده‌ستگه‌ی پاره‌کۆکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی  kronofogdenسه‌باره‌ت به‌ و هاووڵاتییه‌ی داوای بیمه‌ ده‌کات. واتا ئیتر له‌مه‌و دوا به‌ ماوه‌یه‌کی که‌متر و به‌ هاوکاری ئه‌و سێ ده‌ستگایه‌ مافی وه‌رگرتنی جۆری بیمه‌ی بۆ هاووڵاتی بێکار دیاری ده‌کرێت. 

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista