گه‌شتی ئۆتوبوسی سۆسیالدیموکراته‌کان ده‌ستی پێکرد

له‌ناو ده‌نگی ‌مۆسیقا و هاواری لایه‌نگرانیدا سه‌رۆکی پارتی سۆسیالدیمو‌کراته‌کان گه‌شتی ئۆتۆبوسی بۆ هاندانی ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مانی ئه‌و‌رووپا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ست پێکرد. مۆنا سالین که‌ به‌نیازه‌ له‌ گه‌شته‌ ئۆتۆبوسیه‌که‌یدا سه‌ردانی نۆزده‌ کۆمۆن بکات  ئه‌وه‌ی ڕه‌ت کرده‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ به‌ ئه‌مه‌ریکایی کردنی نه‌ریتی ده‌نگدان بێت له‌ سوید.

.

هه‌روه‌ها مۆنا سالین هۆکاری ئه‌م گه‌شته‌ ڕوونکرده‌وه‌ و ووتی ژماره‌یه‌کی زۆری هاووڵاتیان زانیاریان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا نییه‌، هه‌ربۆیه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێ خه‌ڵکی ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌ و به‌ وشێوه‌یه‌ش ده‌مانه‌وێت جه‌خت له‌هه‌ڵوێست و گرنگی دانی سۆسیالدیمه‌کراته‌کان به‌ هه‌ڵبژاردن بکه‌ینه‌وه‌. نیازمانه ئولڤسکوگی ئه‌ندامی ئه‌و پارته‌ پێش ئه‌وه‌ی ئۆتوبوسه‌که‌یان بکه‌وێته‌ ڕێ ووتی نیازمانه‌ گه‌شته‌که‌مان تا ئێواره‌ی 7 یونی به‌رده‌وام بێت

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".