"یه‌کێتیی ئه‌ورووپا، نادیموکراته‌"

ڕۆژی حه‌وتی یوونی، ڕۆژی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپایه‌ و له‌ خولی پێشووی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ڕێژه‌ی به‌شدارانی سویدی، ته‌نیا ٣٨ له‌ سه‌د بوو. ئه‌مه‌ش به‌ پێی لێکدانه‌وه‌یه‌ک نیشانده‌ری نه‌ره‌زایه‌تییه‌ له‌ یه‌کێتیی ئه‌وروپا. یه‌کێک له‌و نا‌ڕازییانه‌، گه‌نجێکی کورده‌ به‌ ناوی سه‌رفراز سه‌رین که‌ ده‌ڵێ یه‌کێتیی ئه‌ورووپا نادیمۆکراته‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی‌ ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی له‌ ئاستی سه‌رووی یه‌کێتییه‌که‌دا‌ نه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ به‌ر ده‌ستی هاووڵاتیاندا بێت.

په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا تاکه‌ دامه‌زاروه‌ی یه‌کێتیی ئه‌ورووپایه‌ که‌ خه‌ڵک ئه‌ندامانی هه‌ڵده‌بژێرێ به‌ڵام له‌ ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاتێکی وای نه‌دراوه‌تێ. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ش ته‌نیا ره‌مزێکه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ درۆ بڵێن تاکه‌که‌سه‌کانیش ده‌توانن کاریگه‌ریی خۆیان هه‌بێت. له‌م ناوه‌دا کومیسیونی ئه‌ورووپا (EU-kommissionen) که‌ هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵک نین ده‌سه‌ڵاتی ته‌واویان هه‌یه‌ بۆ نووسینی یاسای نوێ و خستنه‌ گۆڕی پرس و بابه‌تی ڕۆژ. دواتریش شۆرای وه‌زیران (ministerrådet) بڕیار له‌ سه‌ر پێشنیازه‌کانی ئه‌م کۆمیسیۆنه‌ ده‌دات. که‌وابێ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا چی پیده‌کرێت؟ ئه‌مه‌ سه‌فراز سه‌رین وا ده‌ڵێ.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista