ده‌زگیرانی کچشازاده‌ی سوید، گورچیله‌یه‌کی نوێی درایێ

دانیه‌ل ڤێستلینگ، گراویی کچشازاده‌ی خاوه‌ن تاجی سوید، دوێنێ عه‌مه‌لیات کرا و گورچیله‌یه‌کی تازه‌ی لێ په‌یوه‌ند کرا. ئه‌م په‌یوه‌نده‌ ئه‌و کاته‌ کرا که‌ شازاده‌ ڤیکتۆریای ده‌زگیرانی له‌ سه‌فه‌ری گروێنله‌ند دا بوو.

عه‌مه‌لیاتی دانیال له‌ نه‌خۆشخانه‌ی کارولینسکا کرا و باوکی، گورچیله‌یه‌کی خۆی پێ به‌خشی. سه‌رۆکی ئاگاداریدانی ده‌ربار ڕایگه‌یاند که‌ حاڵی باوک و وکوڕ، پاش ئه‌و عه‌مه‌لیاته‌، باشه‌. نه‌خۆشیی گورچیله‌ی دانیه‌ل ڤێستلنیگ، زکماگی بوو.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista