چاوه‌ڕوانیی که‌متر له‌ کێشه‌ی داددا

به‌ پێی پێشنیاری حوکوومه‌تی سوید، هیچ که‌س پێویست ناکا چه‌ندین ساڵ چاوه‌ڕێی پێداچوونه‌وه‌ به‌ په‌روه‌نده‌که‌ی له‌ دادگادا بکات.

له‌ کۆتایی ساڵی ڕابردوودا زیاتر له‌ ٦٠٠٠ په‌روه‌نده‌ له‌ دادگای به‌راییدا بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ یا ته‌نانه‌ت زۆرتریش مابوونه‌وه‌ و هێشتا هیچ ڕێسایه‌ک بۆ ماوه‌ی ئیزندراوی مانه‌وه‌ی ئه‌وو دۆسیانه‌ له‌ گۆڕێدا نییه‌. هه‌ر بۆیه‌ش حوکوومه‌ت پێشنیازی کردووه‌ که‌ بێت و که‌سێک ماوه‌یه‌کی درێژ له‌ نۆبه‌ی مه‌حکه‌مه‌دا بووبێت ئه‌وا ده‌توانێ داوا بکات که‌ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ کێشه‌که‌ی له‌ لایه‌ن سه‌رۆکی دادگاوه‌ ‌وه‌پێش بخرێت. جۆری کێشه‌که‌ش فه‌رق ناکا چی بێت.

بیاتریس ئاسک وه‌زیری دادی سوید ده‌ڵێ من پێم وایه‌ تاکه‌که‌سه‌کانیش ده‌بێ بتوانن کارتێکه‌رییان له‌ سه‌ر ره‌ووتی مه‌حکه‌مه‌دا هه‌بێت . له‌م ناوه‌دا شه‌ریکه‌ی واش هه‌ن که‌ پێیان وایه‌ له‌به‌ر درێژبوونه‌وه‌ی ماوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ کێشه‌که‌یان، چالاکییه‌ ئابوورییه‌کانیان، له‌ به‌رده‌وامی که‌وتووه‌.‌

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista