بۆچی کورده‌کان و مۆدێراته‌کان هاوڕێیه‌تییان سارده‌؟

کورده‌کان بۆ پاڵێوراویان بۆ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له‌سه‌ر لیستی به‌ره‌ی ڕاست و له‌وانه‌ مۆدێراته‌کان نییه‌ هه‌روه‌ها به‌گشتی ئه‌ندامی کورد له‌ ناو پارته‌کانی به‌ره‌ی ڕاست بۆ که‌مه‌؟ ئه‌ی گرنگی ئه‌ندامێتی کورده‌ سویدییه‌کان له‌ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا چییه‌؟

بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌ زایه‌ڵه‌ به‌رنامه‌یه‌کی تایبه‌ته‌ی ئاماده‌ کردووه‌ که‌ تێیدا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی سوید له‌سه‌ر لیستی مۆدێراته‌کان مه‌حموود فه‌همی وئه‌ندامی لیژنه‌ی سه‌رۆکایه‌تی پارتی مۆدێراته‌‌کان له‌ گه‌ڕه‌کی سیۆده‌رمالم له‌ ستۆکهۆلم ڕێبوار فرێدون سازداوه‌. پاشان هه‌مان ئه‌م پرسانه‌ له‌گه‌ڵ مێژووناس و توێژه‌وه‌ر له‌ زانکۆی لوند ‌دکتۆر بورهان یاسین تاووتو کراون.

تێبێنی!

ئه‌م به‌رنامه‌یه‌  له‌ زایه‌ڵه‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 28-05-2009 ده‌بیستن و بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ له‌ ئه‌رشیڤدا ده‌مێنێته‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista