ناسنامه‌ی نوێ بۆ په‌ناخوازان به‌رهه‌م ده‌هێنرێت

په‌ناخواز و هاووڵاتییانی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا له‌مڕۆوه‌ ـ یه‌کی جونی ـ سه‌رله‌نوێ بۆیان ڕه‌خساوه‌ ناسنامه‌ له‌ سوێد به‌ ده‌ست بهێنن. ده‌ستگه‌ی باج ناسنامه‌که‌ ده‌رده‌کات و نرخه‌که‌ی 400 کرۆنه‌. ئه‌م کاره‌یش هه‌روه‌ک گوزه‌رنامه‌ و ناسنامه‌ی ئاسایی سوێدی لای پۆلیس سۆراخ ده‌کرێت. ئامیرێک وێنه‌ی که‌سه‌که‌ ده‌گرێت و ئیمزاگه‌ی وه‌رده‌گرێت. تاکه‌ شتێک که‌ پێویسته‌ که‌سی وا  فه‌رامۆشی نه‌کات، که‌ پێش ئه‌وه‌ی بۆ بیرۆی باج بچێت 400 کرۆنه‌که‌ی به‌ ده‌ستگه‌ی باج دابێت.

ئه‌م ناسنامه‌یه‌ له‌ 23 ناوچه‌ی سوێددا ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌ستگه‌ی باجیش ئاماژه‌ی داوه‌ که‌ خه‌ڵکێکی زۆر پێویستیان به‌م ناسنامه‌یه‌ هه‌یه‌. به‌ڵام پیناچێت ده‌ستگه‌ی ناوبراو له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌موو کاره‌کانی به‌ ئاسانی پی هه‌ڵسووڕێنرێت. ئاندێرش ئاندێرشۆنی ده‌ستگه‌ی باجی مالمیۆ ده‌ڵێت.

له‌ کۆتایی 2005 ـه‌وه‌ که‌ کاسسه‌ سێرڤسی سویدی ڕیساکانی خۆی بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ناسنامه‌ توند کرد، کاتێک بۆ سه‌لماندنی پێناسه‌ ئیتر خزم و خۆیشی په‌سه‌ند نه‌ده‌بوو و که‌سی تری به‌ مه‌رج ده‌گرت، بۆ که‌سانی زۆری ناهه‌موار کرد، ناسنامه‌ به‌ ده‌ست بهێنن.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista