ئاوی خواردنه‌وه‌ی کارلسکوگه‌ به‌ به‌کتریا پیس بووه

‌ شاره‌وانیی کارسلکوگه‌ داوای له‌ دانیشتووانی کردووه‌، که‌ به‌ر له‌وه‌ی ئاو بۆ چێشتلێنان و خواردنمه‌وه‌ به‌ کار ده‌هێنن، وه‌های بیکوڵێنن که‌ بڵق بدات. ده‌ستگه‌ی وزه‌ و ژینگه‌ی کارلسکوگه‌ له‌ هۆی پیسبوونه‌که‌ ده‌کۆڵێته‌وه‌ و کاتێکیش ئاوی شاره‌که‌ پاک ده‌کرێته‌وه‌، خه‌ڵک ئاگادار ده‌کرێته‌وه‌.