ده‌ستگه‌ی کۆچ به‌ڵگه‌ی پزیشک به‌هه‌ند ناگرێت

ئه‌و به‌ڵگه‌ی پزیشکانه‌ی بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر مافی مانه‌وه‌ی په‌ناخواز ده‌که‌ونه‌ به‌رده‌م ده‌ستگه‌ی کۆچ هه‌موو کاتێک به‌هه‌ند ناگیرێت. ئه‌مه‌ ڕه‌خنه‌یه‌ له‌لایه‌ن سه‌رۆکی به‌شی پرسه‌کانی منداڵانای په‌ناخواز له‌ کۆمه‌ڵه‌ی پزیشکی منداڵانی سویدی هێنری ئاشه‌ر ئاڕاسته‌ی ده‌ستگه‌ی کۆچی کردووه‌. 

شایه‌نی باسه‌ له‌م ماوه‌یه‌ی دوایدا له‌ مێدیاکانه‌وه‌ باسی نه‌خۆشێکی شێرپه‌نجه‌ گه‌رم بوو که‌ سه‌ره‌ڕای جه‌خت کردنه‌وه‌ی پزیشکه‌که‌ی له‌ باری ناسکی ته‌ندروستی ئه‌و که‌سه‌ به‌ڵام ده‌ستگه‌ی کۆچ نیازی نه‌بوو مافی مانه‌وه‌ی له‌ سوید بداتێ. به‌ڕای هێنری ئاشه‌ر حاڵه‌تی له‌و جۆره‌ زۆرن که‌ سه‌ره‌ڕای هه‌ڵسه‌نگاندنی که‌سانی شاره‌زا له‌سه‌ر باری گرانی ته‌ندروستی که‌سی په‌ناخواز ، پیویستیی مانه‌وه‌یا‌ن و به‌ڵگه‌ی پزیشک پشتگوێ ده‌خرێت.  

له‌ وه‌ڵامی ئه‌و ڕه‌خنانه‌دا به‌ڕێوه‌به‌ری پرسه‌ دادوه‌رییه‌کان له‌ ده‌ستگه‌ی کۆچ میکائیل ڕیبه‌نڤیک ده‌ڵێت هه‌ندێک له‌و به‌ڵگه‌ی  پزیشکانه‌ جێی باوه‌ڕنین ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی که‌ کارمه‌ندانی ده‌ستگه‌ی کۆچ شاره‌زایی پزیشکییان نییه‌، هه‌ربۆیه‌ پزیشکی شاره‌زا هه‌م له‌ بواری هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڵگه‌کان و هه‌م شاره‌زا له‌ بواری یاسادا بۆ ئه‌م کاره‌ ته‌رخان کراوه‌.