سیاسه‌تکارانی سوێد نیگه‌رانی گرژییه‌کانی ئێرانن

ناڕه‌زاییه‌کانی دژ به‌ ئێران به‌رده‌وامن، خۆپیشانده‌ران داوایان وایه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک سه‌رله‌نوێ ساز بکرێت. له‌ هه‌مان کاتدا ڕێژیمی ئێران ڕێ له‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری ده‌ره‌کی ده‌بڕن، هه‌واڵی ناڕه‌زایی خه‌ڵکانی سه‌ر شه‌قامه‌کان ڕابگه‌ینن. به‌م هۆیانه‌وه‌ بیرگیتته‌ ئولسۆنی پارتی گه‌ل، له‌ سوێدی به‌ پێویست ده‌گرێت که‌ دژ به‌ ڕێژیمی ئێران کاری توند بنوێنێت.

یه‌کێکی ئه‌و کارانه‌ی که‌ ئولسۆن به‌ پێویستی ده‌بینێت ئه‌وه‌یه‌ که‌ یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا ده‌رگه‌ی بڵیۆزخانه‌ی‌ له‌ تاران بکاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستکارانی ڕێژیم له‌ کاتی پیویستدا په‌نای بۆ ببه‌ن.  

بیرگیتته‌ ئولسۆن باسی ئه‌وه‌ی ده‌خاته‌ گه‌ڕ که‌ باڵیۆزی سوێد و یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا له‌ ئێران بانگ بکرێنه‌وه‌.  

نوێنه‌ری پارتیی چه‌پ له‌ ئه‌نجوومه‌نی کاروباری ده‌ره‌وه‌، هانس لیندێیش ده‌یه‌وێت حوکوکومه‌تی سوێد کاردانه‌وه‌ی به‌هێزتر دژ به‌ ڕێژیمی ئێران بنوێنێت.   

به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد کارل بیلد ڕوونی ده‌کاته‌وه‌ که‌ سوێد له‌مه‌ڕ ئه‌م پرسه‌ هه‌ڵوێستی گرتووه‌ 

ـ  کارل بیلد ده‌ڵێت هه‌ر بیستوحه‌وت وه‌زیره‌که‌ی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو هه‌ڵوێستی ئاشکرایان نواند و بایه‌خێکی به‌رچاویشمان به‌ ئێران داوه‌ که‌ ئێرانی ناچار کردووه‌ کاری دێپلۆماسی له‌ ڕوودا بنوێنێت و باڵیۆزی یه‌کیه‌تییه‌ک بانگ بکات و ناڕه‌زایی خۆی له‌ ڕووی کاردانه‌وه‌که‌ماندا ده‌ر بخات.  

به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد کارل بیلد به‌ کارێکی گه‌وجانه‌ی ده‌زانێت که‌ باڵیۆزی سوید له‌ تاران بانگ بکرێته‌وه‌. چونکه‌ به‌ لای کارل بیلده‌وه‌ باڵیۆزی سوێد له‌وێ چاوی به‌سه‌ر کرده‌ و ڕووداوه‌کانه‌وه‌یه‌، بۆیه‌یشه‌ ئه‌م پێشنیازه‌ به‌ کارێک داده‌نێت بیری باشی لێ نه‌کراوه‌ته‌وه‌.