ژماره‌ی لایه‌نگرانی پارته‌کانی به‌ره‌ی حوکوومه‌ت زیادی کردووه‌

ژماره‌ی لایه‌نگرانی پارته‌کانی به‌ره‌ی حوکوومه‌ت به‌ له‌سه‌دا 4.1 زیادی کردووه‌، ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌دا 5.8 ده‌نگده‌رانیان له‌ ده‌ست داوه‌. ئه‌م پێوانه‌ نوێیانه‌ له‌ ئامارێکی نوێی نوسینگه‌ی فه‌رمی ناوه‌ندی ئاماره‌کان SCB که‌ ئه‌مڕۆ ئاشکرا کرا ده‌رکه‌وتووه‌. شایه‌نی باسه‌ و له‌ڕوانگه‌ی ئه‌و ئاماره‌ نوێیه‌وه‌ بێت گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان بووایه‌ ئه‌وا به‌ره‌ی حوکوومه‌ت له‌سه‌دا 45.3 ی ده‌نگه‌کانی ده‌هێنا و له‌سه‌دا 48.3 ی ده‌نگه‌کانیش بۆ به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌چوون.

شایه‌نی باسه‌ پێشبینیه‌کانی ئه‌و ئاماره‌ نوێیه سه‌باره‌ت به‌ پارتی سڤارییه‌دیموکراته‌رنا هه‌روه‌ها پارتی چه‌ته‌کانی ئینته‌رنێت پیرات پارتیه‌ت ڕه‌نگه‌ له‌نێوان له‌سه‌دا 2- 3 ی ده‌نگه‌کانیان بهێنایه‌، ڕێژه‌یه‌ک که‌ نایان گه‌یه‌نێته‌ ‌په‌رله‌مان ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدا له‌سه‌دا چواری ده‌نگه‌کان پێویستن بۆ چوونه‌ ناو په‌رله‌مان. جێی سه‌رنجه‌ ئه‌م ئاماره‌ نوێیه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی ناوه‌ندی ئاماره‌کان SCB به‌راوردێکه‌ به‌ به‌دواداچونه‌کانی مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی ڕابووردوو که‌ هه‌مان نوسینگه ئه‌نجامی دابوو.