ساب ئاوتۆمۆبایل فرۆشرا

ئه‌مڕۆ دادگای ڤێنه‌رشبۆری گواستنه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانی ساب ئاوتۆمۆبایل بۆ خاوه‌نی نوێی په‌سه‌ند کرد، ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌شێکی گرنگ و مه‌رجێکی سه‌ره‌کی بوو له‌ پرۆسه‌ی فرۆشتنی کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی ساب ئاوتۆمۆبایل. شایه‌نی باسه‌ کۆی قه‌رزه‌کان‌ له‌و په‌یمانه‌ی دادگا په‌سه‌ندی کرد حه‌وت ملیارد کرۆنه‌ که‌ خاوه‌نی نوێی ئه‌و کۆمپانیایه‌ کوێنگسێگ که‌ ئۆتۆمبێلی وه‌رزشی به‌رهه‌م دێنێ له‌گه‌ڵ کڕینی کۆمپانیاکه‌دا خستییه‌ ئه‌ستۆی خۆی. کارێک که‌ به‌ڕێوه‌به‌ری سابی دڵخۆش کرد که‌ پێی وایه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ باری قه‌رزه‌کانی له‌سه‌ر شان سووک کردن.