کێشه‌ی گه‌وره‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپادا پێش هاتبوون

ده‌نگنامه‌ له‌ نێو چوون و ده‌نگبژێر ده‌رگه‌یاند له‌ ڕودا داخرا و زه‌رفی ده‌نگدان که‌سی پێوه‌ندینه‌دار له‌ سندووقی ده‌نگدانیان نان. ئه‌مانه‌ چه‌ندێکی ئه‌و تێبینیانه‌ن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان که‌وتوونه‌ته‌وه‌، کاتێک لۆکاله‌کانی پارێزگه‌ی ستۆکهۆلم کۆنترۆل کران.

یه‌کێکی کێشه‌کان نه‌بوونی ده‌نگنامه‌ بۆ پارتییه‌ نوێکان بووه‌. بیرگیتته‌ ڤێسهته‌ردال که‌ سه‌رۆکی یه‌کێکی ناوچه‌کانی شارۆچکه‌ی سالمه‌ باسی که‌سێک ده‌کات یه‌که‌م جاری بووه‌ ده‌نگ بدات، که‌ بێ هووده‌ی گه‌ڕاوه‌ دانگنامه‌ی پارتی چه‌ته‌کانی ئینته‌رنێت  پیرات پارتیێت، بدۆزێته‌وه‌.

ئه‌ک که‌سه‌ دوایی ویستوویه‌تی له‌سه‌ر ده‌نگنامه‌ی بێناوی پارتیدا ده‌نگ به‌ پارتییه‌ دڵخوازه‌که‌ی بدات، به‌ڵام ده‌نگبژێر و چاودێرێکی هه‌ڵبژاردنه‌کان پێی گوتووه‌ که‌ نابێت ده‌گنامه‌ی وا به‌ کار ببات و دوای کێشمه‌کێش که‌سه‌که‌ ده‌نگی به‌ پارتییه‌کی تر داوه‌.

چاودێره‌که‌ پێی ڕانه‌گه‌ینرابوو که‌ ده‌کرێت به‌ به‌کارهێنانی ده‌نگنامه‌ی بێناوی پێارتی ده‌نگ بدرێت. به‌ڵام دیاریش که‌وتووه‌ که‌ ژماره‌ی ده‌نگه‌ دراوه‌کانی نێو سندووقی ده‌نگه‌کان له‌و ده‌نگانه‌ زیاتر بوونه‌ که‌ له‌ ناوچه‌که‌ی ده‌نگدانه‌ سه‌رژمێر کراوه‌ و که‌سانی پێوه‌ندینه‌داریش زه‌رفی ده‌نگدانیان له‌ سندووقی ده‌نگه‌کان ناوه‌.