خانووی به‌زۆر هه‌ڕاج ده‌کرێن

دوا به‌ دوای ته‌نژه‌ داراییه‌که‌ گه‌لێکی سوێدییه‌کان ناچار بوونه‌ خانووی خۆیان جێ بهێڵن. ده‌ستگه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی وام، کرۆنوفوگدێن، ڕایگه‌یاندووه‌ که‌ ژماره‌ی ئه‌و خانووانه‌ی به‌زۆر هه‌ڕاج کراون، له‌ به‌هاری پاره‌وه‌ 70% زیادی کردووه‌. بێنگت ئێکیۆ که‌ له‌ شاری ییۆن شۆپینگ باجگره‌ هۆی ئه‌م دیارده‌یه‌ بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ هه‌مواره‌ ده‌باته‌وه‌ و ده‌ڵیت بێکاری زیادی کردووه‌ و بارودۆخی بازاڕیش به‌ ڕاستی سست بووه‌.

له‌ جانیوه‌رییه‌وه‌ تاکوو مایی ئه‌مساڵ 187 خانوو له‌ هه‌موو سوێد هه‌ڕاج کراوه‌ که‌ ئه‌گه‌ر به‌ هه‌مان ماوه‌ی پاری بگرین له‌ سه‌دا 70 زیادی کردووه‌، که‌ به‌ لای سڤێن شیلگرێنی ده‌ستگه‌ی وامگرییه‌وه‌ کارێکی هه‌رکه‌ شتێک ڕووی داوه‌، پێش هاتووه‌. که‌ شتێکی وا ڕووی داوه‌ ئیتر خاوه‌نخانووه‌کان نه‌یانتوانیوه‌ قه‌رزه‌کانی خۆیان پێ نه‌دراوه‌.