پیاوی زۆرتر بۆیان ڕه‌خساوه‌ ئازمایشتی ڕه‌گی بۆ بکرێت

به‌ده‌م کاته‌وه‌ پیاوی زیاتر بۆیان ده‌ڕه‌خسێت شاده‌ماره‌کانیان به‌و مه‌به‌سته‌وه‌ ئازمایشت بکرێت، نه‌کا فتق و خوێنگیرانی شاده‌ماره‌کانیان تووش بووبێت. پاییزی ئه‌مساڵ 12 له‌ 21 ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌ی سوید به‌م مه‌به‌سته‌وه‌ کۆنترۆل ده‌کرێن. به‌لام ماوه‌ته‌وه‌ دیاری بکرێت خه‌ڵک له‌ کامانه‌ ته‌مه‌ندا ئازمایشت ده‌کرێن.

سه‌پزیشکی نه‌خۆشخانه‌ زانستگه‌ییه‌که‌ی ئیۆروبرو کێن ئێلیاسسۆن که‌ ده‌زانێت ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه‌ تا مرۆڤ ته‌رمه‌نی زیاتر بکات بواری سه‌رهه‌ڵدانی فراوانتر ده‌بێت، ده‌ڵێت ته‌مه‌نی ناونجیی ئه‌وانه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ده‌که‌ین له‌ نزیکی 73 ساڵه‌وه‌یه‌. سا ئه‌گه‌ر 70 ساڵان ئازمایشت بکه‌ین دوور نییه‌ زۆرێکی ئه‌وانه‌مان بۆ دیار بکه‌ون که‌ له‌ داهاتوویه‌کی نیزیکدا پیویستیان به‌ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌بێت.