منداڵی په‌ناخواز زۆریان پێ ده‌چێت

820 منداڵی بێسه‌رپه‌رشت به‌پێی ده‌ستگه‌ی کۆچ ئه‌مساڵ تاکوو ئێستا په‌نایان له‌ سوێد خواستووه‌. به‌پێی کۆمه‌ڵه‌ی خودسڤێرنیت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌رکه‌ به‌ شاره‌وانییه‌کان سپێردرا، ماوه‌ی چاوه‌ڕێکردنی په‌نادانی منداڵه‌کان درێژه‌ی کێشاوه‌. منداڵ ده‌کرێت خێراتر به‌و خێزانانه‌ بسپێردرێت که‌ ده‌یانه‌وێت سه‌رپرشتی منداڵی په‌ناخواز بکه‌ن، ئه‌گه‌ر ڕێکخراوه‌ له‌خۆبورده‌کان و شاره‌وانییه‌کان و ده‌ستگه‌ی کۆچ هاوکارییه‌کی باشتری یه‌کتر بکه‌ن. 

ئه‌و گۆڕانه‌ی له‌ یاسای باری کۆمه‌ڵایه‌تیدا ساڵی 2006 داهێنرا ڕێی ده‌ستگه‌ی کۆچی بڕیوه‌ که‌ ڕاسته‌وخۆ کۆمه‌ڵه‌ و کۆمپانیای بسپێرێت جێ بۆ منداڵی په‌ناخوازی بێسه‌رپه‌رشت بدۆزنه‌وه‌. ده‌ستگه‌ی کۆچ ده‌بیت له‌گه‌ڵ شاره‌وانییه‌کاندا ڕێک بکه‌وێت که‌ ئه‌رکی سه‌رپرشتیکردنی منداڵاکهانیان ده‌که‌وێته‌ سه‌ر.

329 منداڵی ئه‌و 820 منداڵه‌ په‌ناخوازه‌ی ئه‌مساڵ ئه‌فگانین و 278 ێان سۆمالی و 56 عێراقین، که‌ چاوه‌ڕێ ده‌کرێت ژماره‌یان 1500 تێپه‌ڕێنێت.