گومانلێکراوێک به‌ تاوانی کۆمه‌ڵکوژیی ده‌نێردرێته‌وه‌

حوکوومه‌ت ئه‌مڕۆ بڕیاری دا که‌ سوید وه‌ک یه‌که‌م وڵات له‌ یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپادا  گومانلێکراوێک به‌ گوومانی کۆمه‌ڵکوژیی بنێرێته‌وه‌ وڵاتی ڕاواندا.  ئه‌م بڕیاره‌ی حوکوومه‌ت وه‌ک هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ی دادگای باڵا وایه‌ که‌ له‌ مانگی مایی ساڵی ڕابوردوودا پێیان وابوو که‌ هیچ پاساوێکی یاسایی نییه‌ که‌ به‌ر له‌ ناردنه‌وه‌ی ئه‌م گومانلێکراوه‌ بگرێت.

- ئێمه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنێکی وردو درشتمان ئه‌نجامداوه‌ وه‌زیری داد بیاتریس ئاسک هه‌روه‌ها ده‌ڵێت  دادگای باڵاش هیچ به‌رگرێک له‌به‌رده‌م ناردنه‌وه‌ی ئه‌و گومانلێکراوه‌دا نابینێت. شایه‌نی باسه‌ ژماره‌یه‌کی زۆری وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپادا پێشتر به‌ نا ده‌نگیان له‌سه‌ر ئه‌م بڕیاره به‌هۆی بیانووی یاساییه‌وه‌، داوه‌. 

 به‌ڵام وه‌زیری داد بیاتریس ئاسک پێی وایه‌ که‌ بڕیاری ناردنه‌وه‌ی ئه‌و گومانلێکراوه‌ له‌ جێی خۆیدایه‌، ئه‌مه‌ گه‌ر ئه‌وه‌ له‌به‌رچاو بگیرێت که‌ هه‌ندێک گۆڕانکاری باش له‌ ڕه‌وتی بنه‌ماکانی یاسا له‌ ڕه‌واندادا ڕوویداوه‌ بۆ نموونه‌ لابردنی سزای هه‌تایی، به‌ڕای ئاسک ده‌بێت ئه‌و گۆرانکاراییانه‌ هانبدرێن تاوانبارانی کۆمه‌ڵکوژی به‌ پێی یاسا دادگایی بکرێن.  جێی باسه‌ پارێزه‌ری گومانلێکراو پێی وایه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی سوید هه‌ڵه‌یه‌ و به‌نیازه‌ داوایه‌ک بۆ وه‌ستاندنی ناردنه‌وه‌ی گومانلێکراو پێشکه‌ش به‌ دادگای ئه‌ورووپا بکات.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".