کۆمپانیای ڤۆلڤۆ ژماره‌یه‌کی زۆری ئۆتۆمبێله‌ که‌سییه‌کانی له‌بازاڕدا ڕاده‌کێشێته‌وه‌

8500 ئۆتۆمبێلی که‌سیی ژینگه‌پارێز له‌ بازاڕدا ده‌کشێنرێته‌وه‌، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ هه‌ڵه‌ له‌ دروستکردنی به‌نزیندانی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌دا دۆزراوه‌ته‌وه‌. وه‌ستانی ماتۆڕی ئۆتۆمبێله‌کان یه‌کێکه‌ له‌و کێشانه‌ی که‌ به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵه‌یه‌وه‌وه‌ دێنه‌ پێش. ‌ 

 جێی باسه نزیکه‌ی 400 ئۆتۆمبێل  له‌کاتی به‌کارهێنانیاندا توشی کێشه‌هاتوون ‌به‌ڵام تا ئێستا هیچ جۆره‌ ڕووداوێک به‌و هۆیه‌وه‌ ڕووی نه‌داوه‌. جێی سه‌رنجه‌ ئه‌و مۆدێلانه‌ی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌ و کۆمپانیاکه‌ ده‌یانگێڕێته‌وه‌ له‌ بازاردا، ڤۆلڤۆی ڤێ 70 2.0 فلێکسیفول، هه‌روه‌ها ڤۆلڤۆی ئێس 80 2.0 فلێکسیفول. ئه‌و مۆدێلانه‌ له‌ ماوه‌ی نێوان کۆتایی نۆڤه‌مبه‌ری ساڵی 2007  و ناوه‌راستی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2008 به‌رهه‌مهێنراون زۆرینه‌یان له‌ سویددان. شایه‌نی باسه‌ که‌ زۆرینه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ واتا 7500 دانه‌ له‌ سویددان.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".