باران کێشه‌ ده‌نێته‌وه‌

له‌ماوه‌ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆدا و به‌به‌رده‌وامی باران له‌ هه‌موو ناوه‌رستی سوید له‌باریندا بوو. هه‌ر له‌ گۆتلان و ڕۆژهه‌ڵاتی سڤێلانده‌وه‌ تا ده‌گاته‌ هێلسینگلاند بارانێکی زۆر  ئه‌م پێنجشه‌ممه‌یه‌ی خوسانده‌وه‌. ئه‌م باران بارینه‌ زۆره‌ ده‌ستگه‌ی پیشبینییه‌کانی ئاو وهه‌وای نیگه‌رانکردووه‌ و ئاگادارییه‌کی به‌ ئاستی پله‌ یه‌ک ده‌رکرد، که‌ به‌و پێیه‌ ڕه‌نگه‌ باران ببێته‌ هۆی مه‌ترسی له‌سه‌رهه‌ندێک کار و چالاکی له‌کۆمه‌ڵگه‌دا . به‌تایبه‌تی مه‌ترسی لافاو ده‌کرێت که‌ هه‌ندێک جار ده‌بێته‌ هۆی پڕبوونه‌وه‌ی بیره‌کانی ئاوو و گه‌نجینه‌کانی ژێرزه‌مین.