هاوین له‌ زایه‌ڵه‌ش‌ ده‌ست پێده‌کات

زایه‌ڵه‌، به‌شی کوردیی رادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی سوید ئه‌مساڵیش بۆ چواره‌مین ساڵ، شه‌ش به‌رنامه‌ی تایبه‌تی هاوینی ئاماده‌ کردووه‌ که‌ تێیدا چه‌ند میوانی هه‌ڵبژارده‌، دێن و بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی نیو سه‌عات له‌گه‌ڵ گوێگران ده‌دوێن و باسی ئه‌و شتانه‌ ده‌که‌ن که‌ ده‌یانه‌وێ گوێگران بیزانن و ئه‌و مۆسیقا و گۆرانییانه‌ لێده‌ده‌ن که‌ حه‌زیان لێیه‌ گوێگران بیبیسن. ئه‌م به‌رنامانه‌ له‌ ڕۆژانی هه‌ینیی هه‌موو هه‌فته‌یه‌کدا بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌.



   میوانداری ئه‌مڕۆ، وه‌رگێڕ و چیرۆکنووس مه‌رزه‌ جه‌وانمه‌رد، نیشته‌جێی ستۆکهۆڵمه‌ که‌ تێیدا هه‌م له‌ منداڵیی خۆی ده‌دوێ و هه‌م یه‌ک دوو کورته‌ بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیش دێنێته‌ گۆڕێ.

ئاماده‌کاری به‌رنامه‌‌: ناسری سینا