سیامه‌ند هه‌ورامی، دیسان له‌ به‌رنامه‌ی هاوینی زایه‌ڵه‌دا

30 min

زایه‌ڵه‌، به‌شی کوردیی رادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی سوید ئه‌مساڵیش بۆ چواره‌مین ساڵ، شه‌ش به‌رنامه‌ی تایبه‌تی هاوینی ئاماده‌ کردووه‌ که‌ تێیدا چه‌ند میوانی هه‌ڵبژارده‌، دێن و بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی نیو سه‌عات له‌گه‌ڵ گوێگران ده‌دوێن و باسی ئه‌و شتانه‌ ده‌که‌ن که‌ ده‌یانه‌وێ گوێگران بیزانن و ئه‌و مۆسیقا و گۆرانییانه‌ لێده‌ده‌ن که‌ حه‌زیان لێیه‌ گوێگران بیبیسن. ئه‌م به‌رنامانه‌ له‌ ڕۆژانی هه‌ینیی هه‌موو هه‌فته‌یه‌کدا بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌.


   میوانداری به‌رنامه‌ی ئه‌مجار، شاعیر و گۆرانی‌نووسی نیشته‌جیی یۆتێبۆری، سیامه‌ند هه‌ورامییه‌ که‌ تێیدا وێڕای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند شیعرێک، یه‌ک دوو کورته‌ بابه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تیش دێنێته‌ گۆڕێ. مۆسیقاکانی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌، سیامه‌ند هه‌ورامی خۆی هه‌ڵیبژاردوون.ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ بۆ جاری دووهه‌م بڵاو ده‌بێته‌وه‌.

چه‌ند به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بیی سیامه‌ند هه‌ورامی بخوێنه‌وه‌:


ئاماده‌کار: ناسری سینا