هه‌ڵه‌ی نه‌خۆشخانه‌کان ده‌بێت زووتر ڕابگه‌یه‌نرێت

سه‌رۆکایه‌تیی کاروباره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، سۆسیالستیره‌لسێن، داوا له‌کۆمۆن و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌کان ده‌کات گورجتر ڕووداوه‌ خه‌ته‌رناکه‌کانی ناو نه‌خۆشخانه‌کان ڕابگه‌یه‌نن. شایه‌نی باسه‌ له‌ حاڵی حازردا ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵه‌کان هێنده‌ دوا ده‌که‌وێت که مه‌ترسی ئه‌وه‌ هه‌یه‌‌ نه‌خۆش به‌ هۆی هه‌مان که‌مته‌رخه‌مییه‌وه‌ که‌ له‌ شێوازی چاره‌سه‌رکردنیاندا په‌یڕه‌وکراوه‌ و پێزانراوه‌ له‌ ناهه‌مواریدا بمێننه‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ به‌دواداچوونه‌کانیش به‌هۆی دواخستنی ڕاپۆرتکردنییانه‌وه‌ بۆ ده‌ستگه‌ به‌رپرسه‌کان، ئاڵۆزتر ده‌بێت. جێی باسه‌ به‌ پێی یاسا هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ک یان ڕووداوێک که‌ له‌شێوازی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشدا ڕوو ده‌ده‌ن ده‌بێت له‌ماوه‌ی دوو مانگدا سه‌رۆکایه‌تی کاروباره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی لێ ئاگادار بکرێته‌وه‌، به‌ڵام نه‌خۆشخانه‌کان له‌ چوارچیوه‌ی کاتی دیاریکراو بۆیاندا ڕاپۆرته‌کان ناگه‌یه‌نن. له‌ لایه‌کی تره‌وه‌ و له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی شاره‌کانه‌وه‌ گوایا هۆکاری ئه‌م دواکه‌وتنانه‌ مانای که‌مته‌رخه‌می نییه‌ به‌ڵکو گوایا نه‌خۆشخانه‌کان هه‌ڵه‌ و که‌مته‌رخه‌مییه‌کان له‌ جاران زووتر ده‌دۆزنه‌وه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌کانیان کات زۆر تر ده‌بات.