عێراق له‌ جامی گۆتیه‌ی یۆتۆبۆری به‌شداره‌

یه‌که‌م جاره‌ دوای بیست ساڵی ته‌واو تیپێکی عێراقی له‌ جامی گۆتیه‌ی تایبه‌ت به‌ یاریی تۆپی پێدا به‌شدار ببێت، که‌ له‌ شاری یۆتۆبۆریدا به‌ ڕێوه‌ ده‌چێت. ئه‌و جامه‌ که‌ ئه‌مڕۆ ده‌ست پێ ده‌کرێت 34 هه‌زار گه‌نجی 63 وڵاتی لێدا به‌شدارن.

تیپی تۆپی پێی عێراقی له‌ 1987 ـه‌وه‌ هه‌وڵی داوه‌ مۆڵه‌ت بدرێت له‌م جامه‌دا به‌شدار ببێت، به‌ڵام ڤیسه‌ و ڕێی نه‌دراوه‌. سۆفیا نوورێن که‌ له‌م جامه‌دا کار ده‌کات و کاری ئه‌و وڵاتانه‌ ئاسان ده‌کات که‌ په‌کیان له‌سه‌ر ڤیسه‌ی به‌شداریکردن که‌وتووه‌ و هاوکاریی ده‌ستگه‌ی کۆچ ده‌کات، ده‌ڵێت کاری ته‌وای پێ ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی تیپه‌ عێراقییه‌که‌ ڕێی بدرێت له‌م جامه‌دا به‌شدار ببێت.

ئه‌م سه‌ختییه‌ی که‌ هاتووه‌ته‌ ڕێی تیپه‌ عێراقییه‌که‌ بۆ ئه‌و ترسه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ ئه‌ندامانی هه‌نارده‌ی وا، له‌ گرۆی خۆیان لا بده‌ن و لێره‌ و وڵاتی تری ئه‌ورووپادا په‌نا بخوازن. به‌ڵام چون هاوده‌مێکی سوفیا نوورێن گرۆکه‌ عێراقییه‌که‌ باش ده‌ناسێت، پێکه‌وه‌ لایه‌نی به‌رپرسیان دڵنیا کردووه‌ که‌ که‌سییان به‌ ته‌مای کارێکی وای نییه‌، بۆیه‌ ڤیسه‌یان بۆ دابین کراوه‌.