به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌ ئینفله‌وه‌نزا نوێکه‌ ده‌گۆڕێت

سه‌رۆکایه‌تی کاروباره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان،سۆسیالستیره‌لسێن، به‌ هاوکاری له‌گه‌ڵ ئینستیتیوتی به‌رگرتن له‌ نه‌خۆشییه‌ درمه‌کان بڕیاریان داوه‌ به‌رنامه‌ی تایبه‌ت به‌ شیوازی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ ئینفله‌وه‌نزا نوێکه‌ که‌ به‌ ئینفله‌وه‌نزه‌ی به‌راز ناسراوه‌ بگۆڕن.

شایه‌نی باسه‌ گۆڕینی به‌رنامه‌ و ستراتیجیه‌تی تایبه‌ت به‌م نه‌خۆشییه‌ مانای ئه‌وه‌یه‌ ته‌نها ئه‌و حاڵه‌تانه ڕاپۆرت ده‌کرێن که‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌کاندا بۆ چاره‌سه‌ر ده‌مێننه‌وه‌ هه‌روه‌ها ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی که‌ له‌ تاقیگه‌کاندا دیاریکراون. جێی باسه‌ هۆکاری ده‌ستکردن به‌م کارڕاییانه‌ ئه‌وه‌یه‌ که هێز و تواناکان بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و که‌سانه‌ بخرێنه‌ گه‌ڕ که‌ ئاستی نه‌خۆشکه‌وتنیان به‌م ئینفله‌وه‌نزه‌ نوێیه‌ خه‌ته‌رناکه یان مه‌ترسی مردنیان لێده‌کرێت.  ئه‌مه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ پێش بڕیاری پلان گۆڕین سه‌رۆکایه‌تی کاروباره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان  راپۆرتکردنی هه‌موو گومانێکی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ی کردبووه‌ مه‌رج.  

جێی سه‌رنجه‌ ئه‌و که‌سانه‌ی گرووپانه‌ی که‌ زیاد له‌ هه‌مووان له‌ کاتی توشبوونیان به‌ ئینفله‌وه‌نزا نوێکه‌ ده‌بێت گرنگیان پێ بدرێت ئه‌و که‌سانه‌ن که نه‌خۆشی درێژخایه‌نی سییه‌کان، نه‌خۆشی درێژخایه‌نی بۆریه‌کانی دڵ، هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ شه‌کره‌یان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ که‌سانێک که‌ توانای به‌رگریان له‌به‌رده‌م نه‌خۆشییه‌کاندا لاوازه‌، هه‌روه‌ها  ژنانی دووگیان و منداڵانی ژێر ته‌مه‌ن دووساڵه‌.  له‌ به‌شی به‌رگری له‌ نه‌خۆشییه‌ درمه‌کان له‌ سه‌رۆکایه‌تی کاروباره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌ ئه‌نده‌رش تێگنێل جه‌خت له‌م خاڵه‌‌ ده‌کاته‌وه‌.  

جێی سه‌رنجه‌ نه‌خۆشخانه‌کانیش ئاگادارکراونه‌ته‌وه‌ که‌ ده‌ست به‌ نوسینی ده‌رمانه‌که‌نای دژ به‌ ئه‌نفله‌وه‌نزای وه‌ک تامیفلو  هه‌روه‌ها رێلێنزا وه‌ر‌بگرن چونکه‌ زۆر به‌کارهێنانیان ڤیروسی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ به‌هێزتر ده‌کات.