ده‌رمانه‌ هۆرمۆنییه‌کان توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ زیاد ده‌که‌ن

ئه‌و ژنانه‌ی ده‌رمانی جێگره‌وه‌ی هۆرمۆن دژ به‌ له‌ خوێنچوونه‌وه‌ی مانگانه‌ کلیماکتێریه‌ت،‌ به‌کارده‌هێنن، مه‌ترسی توشبوونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دان له‌که‌سانی ئاسایی زیاتره‌. له‌ به‌دواداچونێکی نوێێ له‌ دانمارک که‌ 900 هه‌زار ژن به‌شدار بوون تێیدا جه‌خت له‌م زانیارییه‌ ده‌کاته‌وه‌. 

به‌ پێی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ ئه‌و ژنانه‌ی که‌ ده‌رمانی هۆرمۆنی به‌کارده‌هێنن له‌سه‌دا 44 مه‌ترسی توشبوونیان به‌ شێرپه‌نجه‌ی هێلکه‌دان له‌ ژنانێک که‌ ئه‌و ده‌رمانانه‌ به‌کارناهێنن، زیاتره‌.   

جێی باسه‌ ئه‌و ژنانه‌ی که‌ ده‌گه‌نه‌ ته‌مه‌نی له‌ خوێنچوونه‌وه‌ی مانگانه‌ هۆرمۆنی ناسراو به‌ ئیۆستروگێن له‌ له‌شدا که‌م ده‌بێته‌وه‌ هه‌ربۆیه‌ ژانان توشی ناهاوکێشییه‌کی به‌ده‌نی دێن که‌ ده‌کرێت به‌ ده‌رمانێک که‌ جێی ئه‌و هۆرمۆنه‌ سروشتییه‌ی له‌شده‌گرێته‌وه‌ چاره‌سه‌ر بکرێت، به‌ڵام ئه‌م ده‌رمانانه‌ هه‌ر له‌سره‌تای که‌وتنه‌ بازاڕیانه‌وه‌ جێی باس بوون و مه‌ترسی توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی مه‌مکیان لێده‌کرا. ‌ئێستاش که‌ ئه‌و به‌دواداچونه‌ نوێیه‌ی دانمارک هه‌مان مه‌ترسی سه‌باره‌ت به‌و درمانه‌ن ده‌رده‌خه‌ن، جێی گرنگی پیدانه‌ له‌ سویددا ئه‌ویش له‌به‌ر به‌رفراوانی ئه‌و به‌دواداچوونه‌ و هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌ گوومان له‌سه‌ر هه‌ندێک بۆچونی زانستی پیشتر سه‌باره‌ت به‌م ده‌رمانانه‌ ده‌ڕه‌وێنێته‌وه‌.