ناردنه‌وه‌ی گوامانلێکراوی کۆمه‌ڵکوژی دواخرا

دادگای ئه‌ورووپا دوێنێ ناردنه‌وه‌ی گومانلێکراوه‌ 53 ساڵانه‌که‌ی له‌ سویده‌وه‌ بۆ ڕاواندا وه‌ستاند. گومانلێکراو له‌ سویدا ده‌ستبه‌سه‌ره‌وه‌ به‌ گومانی کۆمه‌ڵکوژی سوید به‌نیاز بوو بۆ لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی بیداته‌وه‌ ده‌ست حوکوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌.

جێی باسه‌ دادگای ئه‌ورووپا بڕیاری هیچ هه‌ڵوێستێکی له‌سه‌ر بڕیاره‌که‌ی سوید نه‌داوه‌ ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ نه‌بێت که‌ له‌ماوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ که‌یسه‌که‌ی ناردنه‌وه‌که‌ی دواده‌خرێت.

شایه‌نه‌ی باسه‌ گومانلێکراو،‌ گومانی کوشتنی 28 خێزانی له‌ ماوه‌ی کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی ساڵی 1994 له‌ ڕه‌واندادا‌ لێ ده‌کرێت. له‌کاتێکدا که‌ حوکوومه‌تی سویدی له‌سه‌ر بڕیاری دادگای باڵا بڕیاری ناردنه‌وه‌ی گومانلێکراوی دا له‌ ڕێێ پارێزه‌ره‌که‌یه‌وه‌ گومانلێکراو پرسه‌که‌ی بۆ په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا به‌رزکرده‌وه‌ که‌ ئێستا چاوه‌ڕوانده‌کرێت له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوودا سه‌باره‌ت به‌ که‌یسی گومانلێکراو په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا ڕووی  پرسیاره‌کانی بکاته‌ سوید.

جێ سه‌رنجه‌ تا ئێستا هیچ وڵاتێکی تری ئه‌ورووپا وه‌ک سوید به‌ ده‌نگ داواکه‌ی ڕه‌وانداوه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گومانلێکراوانی کۆمه‌ڵکوژی، نه‌هاتوون.