هاوین له‌ زایه‌ڵه‌دا

زایه‌ڵه‌، به‌شی کوردیی رادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی سوید ئه‌مساڵیش بۆ چواره‌مین ساڵ، شه‌ش به‌رنامه‌ی تایبه‌تی هاوینی ئاماده‌ کردووه‌ که‌ تێیدا چه‌ند میوانی هه‌ڵبژارده‌، دێن و بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی نیو سه‌عات له‌گه‌ڵ گوێگران ده‌دوێن و باسی ئه‌و شتانه‌ ده‌که‌ن که‌ ده‌یانه‌وێ گوێگران بیزانن و ئه‌و مۆسیقا و گۆرانییانه‌ لێده‌ده‌ن که‌ حه‌زیان لێیه‌ گوێگران بیبیسن. ئه‌م به‌رنامانه‌ له‌ ڕۆژانی هه‌ینیی هه‌موو هه‌فته‌یه‌کدا بڵاو ده‌کرێنه‌وه‌.


میوانی به‌رنامه‌ی ئه‌مجار، شاعیر و وه‌رگێڕ ناسری حیسامییه‌ نیشته‌جێێ ستۆکهۆلمه‌، له‌م به‌رنامه‌یه‌دا حیسامی هه‌م له‌ منداڵی خۆی ده‌دوێ و هه‌م چه‌ند پارچه‌ شیعری وه‌رگێڕاو پێشکه‌ش به‌ گوێگران ده‌کات. ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ ناسری سینا ئاماده‌ی کردووه‌  و هه‌رخۆشی مۆسیقاکانی هه‌ڵبژاردوون.