لارش ئۆلی ده‌یه‌وێت سوێد شمه‌کی ئیسرائیلی نه‌کرێت

سه‌رۆکی پارتیی چه‌پ، لارش ئۆلی له‌و ئاخاوتنه‌یدا ئیسرائیلی به‌ ڕێژیمی ساخته‌کار ناو نا،  که‌ دوێنێ له‌ گنێستای سیۆرملاند بۆ ساز درا. ئۆلی داوای کرد بایکۆتی بازرگانی، دژ به‌ ئیسرائیل پێڕه‌و بکرێت و گوتی ئیتر کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ که‌ سه‌رکردایه‌تییه‌که‌ی سوێد له‌ یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا که‌ له‌ ئۆلی گوته‌نی "توندڕۆکانی ڕێژیمی ئیسرائیل" ـی به‌ مه‌رج بگرێت له‌ ئاست به‌رپرسیارییه‌تیی خۆیاندا بن و له‌ ڕاگواستنه‌وه‌ی فه‌له‌ستینییه‌کانی شاری قودس، ئورشه‌لیمدا، به‌ ئاپارتێیده‌کانی ئه‌فریقای باشووری چوواند.

لارش ئۆلیی پارتی چه‌پ ئه‌م ڕه‌خنه‌ و بۆچوونه‌ی خۆی له‌مه‌ڕ ئیسرائیل، ڕوون کرده‌وه‌ و هه‌ڵوێستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوێد کارل بیلد و سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکای به‌راک ئوبامای به‌رز نرخاند. لارش ئولی داوای له‌ یه‌کیه‌تیی ئه‌ورووپا وایه‌ که‌ بێجگه‌ له‌ ده‌ربڕینی ڕه‌خنه‌، ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ بازرگانییه‌ هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌، که‌ هه‌ردوولا مۆریان کردووه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista