که‌سانی زۆر په‌نا بۆ چاره‌ی دژ به‌ قوماربازی ده‌به‌ن

لێوه‌دوانی که‌سوکاری بێئومێدی ئه‌وانه‌ی گیرۆده‌ی قومارکردنن، له‌م هاوینه‌دا زیادی کردووه‌، ئه‌مه‌ به‌رپرسی خانه‌ی چاره‌کردنی قوماربازان، له‌ کۆلمۆردن، رۆگێر توورن ده‌یڵێت.  ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌له‌فۆن بۆ خانه‌ی چاره‌سه‌رکردنی قوماربازان ده‌که‌ن، که‌سوکاری گه‌نج و لاوی وان که‌ 17 تاق 20 ساڵانی وان که‌ به‌ده‌ست قومارکردنه‌وه‌ی گیریان خواردووه‌. رۆگێر توورن ده‌ڵێت 90 % ـی ته‌له‌فۆنه‌کان ئه‌و که‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ به‌ر به‌ کۆمپیوته‌ره‌وه‌ ده‌نیشن و پۆکه‌ری سه‌ر تۆڕ ده‌که‌ن.

کۆلمۆردن تاکه‌ خانه‌ی چاره‌کردنی که‌سانی وایه‌ له‌ سوێد و له‌ شار و شاره‌وانییه‌کاندا بواری چاره‌کردنی که‌سانی وا ئه‌گه‌ر هه‌بێت زۆر که‌مه‌، به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌ی وا هه‌ن که‌ به‌ ئه‌رکی خۆیان گرتووه‌ کۆمه‌کی که‌سانی وا بکه‌ن چونکه‌ یاسای سوێدی له‌ شاره‌وانییه‌کانی به‌ ئه‌رک ناگرێت یاریده‌ی قوماربازان بده‌ن. رۆگه‌ر توورن ده‌زانێت که‌ ئه‌وانه‌ی به‌ قوماره‌وه‌ گیر ده‌بن، تاوانکارییشیان دێته‌ ڕێ و ده‌ڵێت که‌سێک گومار بکات و قه‌رزی پێ نه‌درێته‌وه‌، که‌ دیاره‌ قه‌رزیان له‌ ناکه‌سان کردووه‌م، ناچار ده‌بن کاری نابه‌جێ و تاوان بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رزه‌کانیان بده‌نه‌وه‌.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade ljud i menyn under Min lista