مۆدێراته‌کان له‌ هه‌وڵی داشکاندنێکی تری باجی موچه‌ دان

له‌ گه‌رماوگه‌رمی به‌رده‌وامی قه‌یرانه‌ ئابووریه‌که‌وه‌ مۆدێراته‌کان و له‌ زاری سه‌رۆکی ئه‌و پارته‌ فرێدریک ڕه‌ینفێڵد پێشنیازی داشکاندنێکی نوێی باجی موچه‌یان کرد. به‌ پێی ئه‌و پێشنیازه‌ که‌ رۆژی شه‌ممه‌ی ڕابوردوو سه‌ره‌ک وه‌زیران له‌ وتاری هاوینه‌ی خۆیدا له‌ ڤاکسهۆلم ئاشکرای کرد باجی مووچه‌ نزیکه‌ی 200-250 کرۆن له‌ مانگێکدا له‌سه‌ر موچه‌ی کارێکی ته‌واو، هێلتیدسئاربێتێ، که‌م ده‌کرێته‌وه‌.  ڕیفۆرمێک که‌ نزیکه‌ی 10 ملیارد کرۆن له‌سه‌ر بودجه‌ی حوکوومه‌ت ده‌که‌وێت.

شایه‌نی باسه‌ ئه‌مه‌ جاری چواره‌مه‌ باجی موچه‌ له‌ماوه‌ی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا که‌م ده‌کرێته‌وه‌، کارێک سۆسیالدیموکراته‌کانی له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن نیگه‌ران کردووه‌ و له‌زاری وته‌بێژی ئابووری سیاسی توماس ئیۆستروس ڕه‌خنه‌ی توند له‌م داشکاندنانه‌ ده‌گیرێت که‌ به‌ ڕای ئه‌وان  ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ که‌ ده‌گاته‌ 60 ملیارد کرۆن و که‌ بۆ‌ داشکاندنی باجی موچه‌ ته‌رخانده‌کرێت ده‌بوایه‌ له‌ خز‌مه‌تگوزاری ته‌ندروستی و بازاڕی کاره‌دا بخرێته‌ گه‌ڕ. به‌ڵام ئه‌م داشکاندنی باجی موچه‌یه‌ باشترین کارڕاییه‌ بۆ ڕاگرتنی تای ته‌رازووی ئابووری وڵات و بۆ ‌مه‌به‌ستی که‌م کردنه‌وه‌ی بێکاریی له‌ڕیی هێنانه‌ کایه‌ی ده‌رفه‌تی کاره‌‌ به‌ڕای سه‌ره‌ک وه‌زیران و سه‌رۆکی پارتی مۆدێراته‌کان فرێدریک ڕه‌ینفێڵد.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".