دۆخی بازاڕ له‌ هه‌ڵکشانه‌وه‌دایه‌، به‌ڵام هێورانه‌یه

به‌پێی دوو پێشبینی نوێ سه‌باره‌ت به‌ دۆخی بازاڕ که‌ له‌لایه‌ن ئینستیتیوتی قه‌رزی خانوبه‌ره‌وه‌ ئێس بێ ئا بێ و باری بازرگانیی سوید سڤێنسکت نارینگسلیڤ ئه‌نجامدراوه‌ و ئه‌مڕۆ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌، باری ئابووری سوید له‌ هه‌ڵکشانه‌وه‌دایه‌.  

به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵکشانه‌وه‌یه‌ هێنده‌ هێورانه‌یه‌ چاوه‌ڕێ ناکرێت کار له‌ ئاستی سوودی قه‌رز واتا به‌رزبوونه‌وه‌ی بکات. له‌و دۆخه‌دا  بانکی سه‌رانسه‌ری ڕیکسبانکه‌ن و بانکه‌ سه‌ره‌کییه‌کانی تر ده‌توانن له‌سه‌رخۆ واتا به‌ ڕێژه‌یه‌کی که‌م له‌ سه‌ره‌تاوه‌ سوودی قه‌رز زیادبکه‌نه‌وه‌  به‌ڕای به‌ڕێوه‌به‌ری ئابووری له‌ بانکی ئێس بێ ئا بێ، توماس پۆوسێت،

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".