بلێتی که‌سه‌کی بۆ هاتوچۆ به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر داده‌هێنرێت

بڕیار وایه‌ بازرگانیکردنی نایاسایی به‌ بلیتی هه‌رزانی هاتوچۆکردن به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ر ڕابگیرێت. له‌ سبه‌ی چوارشه‌ممه‌وه‌ ئیتر ئاسنه‌ڕێی سوێد بلیتی که‌سه‌کی داده‌هێین، که‌ مانای وایه‌ کارگه‌رانی نێو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌کان ڕێیان هه‌یه‌ داوای ناسنامه‌ی ڕێباره‌کان بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا ببن ئه‌وه‌ی بلیته‌که‌ی کڕیوه‌ هه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه‌ که‌ سه‌فه‌ری پێ ده‌کات. ساڵێلی له‌مه‌وبه‌ر بوو که‌ ئاشکرا بوو، که‌سی وا هه‌ن که‌ به‌ ڕێکه‌وت بلێت ده‌کڕن و دوایی له‌ ڕێی ئینته‌رنێته‌وه‌ به‌ که‌سی تری گران ده‌فرۆشن. بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له‌م کاره‌ بگیرێت ئاسنه‌ڕێی سوێد بلیتی که‌سه‌کی داده‌هێنیت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".