دارایی ده‌وڵه‌ت پاش که‌وتووه‌

دارایی ده‌وڵه‌ت که‌ ماوه‌یه‌ی زۆره‌ که‌می هێناوه‌، له‌سه‌ر ڕه‌وتی ئه‌م دواییه‌ی به‌رده‌وامه‌ و دوایین ئاماری‌ ده‌ستگه‌ی ڕێنوێنی ئابووریی وڵات، دیاری خستووه‌ که‌ ئه‌و که‌موکورتییه‌ی له‌ دارایی وڵاتدا دیار که‌وتووه‌ پێ ده‌چێت له‌ کۆتایی ساڵدا به‌ 200 میلیارد کرۆن بگات. سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ ده‌ستگه‌که‌ به‌ دووری نازانێت بارودۆخه‌که‌ هه‌موار ببێت.

ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ باج بۆ خه‌رجه‌کانی ده‌وڵه‌ت کۆ ده‌کرێته‌وه‌، له‌وه‌نده‌ زیاتر ده‌بێت که‌ پێشبینی کراوه‌. به‌ڵام خه‌رجیی بێکارایی وڵاتیش زیادی کردووه‌ و ئه‌وه‌یش که‌ سیستمی بانکه‌کان ده‌یکات، پێکه‌وه‌ کارێک ده‌که‌ن که‌ دارایی ده‌وڵه‌ت که‌لێنی تێبکه‌وێت. ئه‌م بارودۆخه‌ به‌م جۆره‌ تا 2012 به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌گه‌رچێ که‌مه‌که‌مه‌ هه‌موار ده‌بێت و له‌ 2012 باره‌ داراییه‌که‌ی ده‌وڵه‌ت هه‌ر 12 میلیاردی لێ که‌م ده‌بێت.

بنەمای ڕۆژنامەگەریی ئێمە لەسەر متمانە و بێلایەنییە. ڕادیۆی سوید لە ڕووی سیاسییەوە بێلایەنە. چ لە سیاسەت، ئایین، ئابووری، سوودی گشتی و چ بەرژەوەندیی تایبەتدا
Du hittar dina sparade avsnitt i menyn under "Min lista".