با مووچه‌کان زۆر به‌رز نه‌بنه‌وه!‌

مووچه‌کان له‌ سویددا ده‌بێ ساڵانه‌ له‌ نێوان یه‌ک تا دوو و نیو له‌سه‌د به‌رز ببنه‌وه‌ تا هه‌م کار و هه‌م ئابووری به‌ باشترین شێوه‌ له‌ گه‌شه‌سه‌ندندا بن. ئه‌مه‌ خاڵی سه‌ره‌کییه‌ له‌ ڕاپۆرتی ئه‌نستیتووتی توێژینه‌وه‌ی دۆخی بازرگانیی سوید (Konjunkturinstitutet) ده‌رباره‌ی چۆنه‌تیی مووچه‌بڕینه‌وه‌.‌

ماتس دلێێن به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌نستیتووتی توێژینه‌وه‌ی دۆخی بازرگانیی سوید ده‌ڵێ به‌ پێی توێژینه‌وه‌ی ئێمه‌ مووچه‌وه‌رگران مووچه‌کانیان زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام به‌ له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌ڵامسانی نزمی ئابوری، باشتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ مووچه‌کان ساڵانه‌ له‌ نێوان یه‌ک تا دوو و نیو له‌سه‌د به‌رز ببنه‌وه‌ نه‌ زیاتر تا گرفتی ئابووری بۆ خه‌ڵک و حوکوومه‌تیش نه‌یه‌ته‌ پێش.