ده‌بێت ده‌رمانێکی نوێی دژ به‌ به‌کتریای دژه‌ ئه‌نتیبیوتیکا به‌رهه‌م بهێنرێت

ده‌ستگه‌ی به‌رگرتن له‌ په‌تا ،ئێ سی دێ سێ،سه‌ر به‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا، به‌کتێریای دژه‌ ئه‌نتیبیوتیکا، ئه‌نتیبیوتیکارێسیستێنس، واتا ئه‌و به‌کتریایه‌ی که‌ له‌به‌رده‌م ده‌رمانی دژه‌ به‌کتریادا خۆڕاگره‌، به‌ مه‌ترسیدارترین کێشه‌ی ته‌ندروستی له‌ ئه‌ورووپادا له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات.

یه‌کێک له‌ هۆکاره‌کانی ئه‌م مه‌ترسیدارییه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌رمان و چاره‌سه‌ر دژ به‌م به‌کتریایه‌ نییه‌، ئه‌مه‌ له‌کاتێکدایه‌ که‌ کۆمپانیاکانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان تا ئێستا پێی وابووه‌ که‌ به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانی دژ به‌و به‌کتریایه‌ قازانج ناداته‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ ئه‌مڕۆ کۆنفرانسێکی تایبه‌ت بۆ هاندانی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمانێکی نوێ دژ به‌م به‌کترییایه‌ له‌ ستۆکهۆلم ده‌به‌سترێت.

- ده‌بێت زۆر به‌ ده‌ست و بردبین، وا له‌سویدیش چه‌ندجارێکه‌ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام له‌ وڵاتانی تر ئه‌م کێشه‌یه‌ به‌رفراوانتر و مه‌ترسییه‌کی زیاتری ناوه‌ته‌وه‌. پزیشک و یاریده‌ده‌ری په‌تاناسی له‌ ده‌ستگه‌ی به‌رگرتن له‌ په‌تا ئه‌ندریاس هێدینگ ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده توشبوون و ڕوداوی مردن به‌‌ به‌کتریای دژه‌ ئه‌نتیبیوتیکا له‌ سویددا زۆر نه‌بووه‌ به‌ڵام وا خه‌ریکه‌ ده‌بێته‌ دیارده‌یه‌کی ئاسایی.

شایه‌نی باسه‌ جگه‌ له‌ منداڵی تازه‌ له‌دایک بوو ئه‌م به‌کتریای مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ داده‌نێ که‌ نه‌شته‌رگه‌رییان بۆ ده‌کرێت یاخود له‌ ژێر چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دان. 

تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش ئه‌وه‌یه‌ که‌ زیاتر له‌به‌رده‌م مه‌ترسی توشهاتن به‌

هه‌وکردندان، کێشه‌یه‌ک ،واتا هه‌وکردن، که‌ به‌ هۆی به‌کتریاوه‌یه‌ کێشه‌یه‌کی ته‌ندروستی ئاسایی ده‌ژمێردرا ئێستا و به‌ هۆی به‌هێزبونی ئه‌و به‌کتریایه‌وه‌ و خۆڕاگری له‌به‌رده‌م ده‌رمانی دژ به‌ هه‌وکردندا واتا ئه‌نتیبیوتیکا، هه‌وکردن بۆته‌ کێشه‌یه‌کی مه‌ترسیدار ، جێی خۆیه‌تی بپرسین بۆچی؟ 

ئه‌و پرسیاره‌ و پرسی ڕاده‌ی مه‌ترسیداریی ئه‌م به‌کتریایه‌مان ئاڕاسته‌ی پزیشکی پسپۆڕی گشتی له‌ ستۆکهۆلم دکتۆر ئاسۆ سه‌عید کرد. 

تێبینیی: بۆ گوێگرتن له‌ گفتوگۆکه‌ی دکتۆر ئاسۆ سه‌عید گوێ له‌ به‌رنامه‌ی ئه‌مڕۆ 2009-09-17 بگره‌!